رووداو دیجیتاڵ
دادپزیشکیی پارێزگای سنە رایگەیاند، لە شەش مانگدا 256 کەس لە پارێزگاکە بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
بەهزاد غەزەنفەریپوور، بەڕێوەبەری گشتیی دادپزیشکیی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، ئەو ئامارە لە 21-03-2025ـەوە تاوەکو 21-09-2025 بووە، کە بەراورد بە ساڵی رابردوو 2.2٪ کەمی کردووە.
بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی دادپزیشکیی پارێزگای سنە، لەو 256 کەسە، 197 کەسیان لە رێگە سەرەکییەکانی نێوان شارەکان، 29 کەس لە نێو شارەکان و 30 کەسیش لە رێگەی نێوان گوندەکان گیانیان لەدەستداوە.
بەهزاد غەزەنفەریپوور گوتی، لە سێ مانگی بەهاری ئەم ساڵدا 109 کەس و لە سێ مانگی هاویندا 147 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
غەزەنفەریپوور ئاماژە بە ژمارەی بریندارانیش کرد و رایگەیاند، لەو ماوەیەدا چوار هەزار و 617 کەس بە رووداوەکانی هاتووچۆ بریندار بوون (سێ هەزار و 245 کەس لە رەگەزی نێر و 272 کەس لە رەگەزی مێ)، کە بەراورد بە پار 6.9٪ زیادی کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ