رووداو دیجیتاڵ
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بەڵگەکان دەریدەخەن ئەو تەرمەی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە لە زێی گەورە دۆزرایەوە، تەرمی ئاڤێستا یوسفە. باسی لەوەشکرد: "لە بارزان بە خاک دەسپێردرێت و یەکەم رۆژی پرسەکەشی لەوێ دەبێت."
رۆژی یەکشەممە، 14ـی کانوونی دووەمی 2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا راگەیاند: "بەڵگەکان دەریدەخەن ئەو تەرمەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە زێی گەورە دۆزرایەوە، تەرمی ئاڤێستا یوسفە."
بە گوتەی ئومێد خۆشناو، دوای دادپزیشکی، تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە، لەسەر داواکاریی باوکی لە بارزان بە خاک دەسپێردرێت. گوتیشی: "یەکەم رۆژی پرسەکەی لە بارزان دەبێت، دواتر دەهێندرێتەوە هەولێر."
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، تەرمێک لە زێی گەورە لە نزیک قەزای خەبات دۆزرایەوە. تەرمەکە هەمان ئەو جلوبەرگەی لەبەر بوو کە ئاڤێستا لە دوایین وێنەیدا لە دەڤەری بارزان لەبەری بوو.
باوکی ئاڤێستا، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە بە رووداوی گوت، "ئەو تەرمەی دۆزراوەتەوە، کچەکەمە."
ئاڤێستا یوسف، تەمەن 27 ساڵ، رۆژی 5ی نیسانی 2025 لە سنووری قەزای مێرگەسۆر لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەوتە نێو رووباری تەنگاتوور.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ