نووسینگەکەی بۆ رووداو: کوژرانی ئەژی ئەمین راست نییە

16-01-2024
هێمن بابان رەحیم
ئەژی ئەمین.
ئەژی ئەمین.
نیشانەکردن هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

نووسینگەی رۆژنامەوانیی ئەژی ئەمین، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری، هەواڵی کوژرانی ناوبراو رەتدەکاتەوە و دەڵێت: "سەلامەتە". 
 
کاژێر 1:30ـی بەرەبەیانی سێشەممە، 16-01-2024، نووسینگەی رۆژنامەوانیی ئەژی ئەمین، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری رەتیکردەوە لە هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی سەر هەولێر کە سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ گرت، کوژرابێت.
 
ئەو سەرچاوەیە گوتی: "مووشەکێک بۆ سەر ماڵەکەی هاوێشتراوە و کراوەتە ئامانج، بەڵام سەلامەتە و مووشەکەکە لە یەکێک لە باخەکانی نزیک لە ماڵەکەی خراوەتە خوارەوە."
 
ئەو قسانەی ئەو سەرچاوەیەی نووسینگەی رۆژنامەوانیی ئەژی ئەمین لەکاتێکدایە، لە بەشێک لە سۆشیاڵ میدیا، وابڵاوکرایەوە ناوبراو لە هێرشەکەی پاسداران کرابێتە ئامانج و گیانی لەدەستدابێت.
 
شەوی دووشەممە، 15ـی کانوونی دووەمی 2024، ژمارەیەک مووشەک شاری هەولێر و دەورووبەری کردە ئامانج، مووشەکەکان نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر، کونسوڵخانەی ئەمریکا، هەریر و دەورووبەری، چەند شوێنێکی دیکەی کردە ئامانج.
 
سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە گرتە ئەستۆ  و  رایگەیاند ئەو هێرشانە ژمارەیەک شوێنی کردووەتە ئامانج کە بە گوتەی ئەو "بنکەی تیرۆریستی" و گرووپە دژبەرەکانی ئێران بووە.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.