بافڵ تاڵەبانی: لەوانەیە بەمزووانە ببمە سەرۆککۆمار

25-12-2025
تەنیا ئەحمەد
گفتوگۆی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ دوو یوتیووبەرە ئەمریکییەکە
گفتوگۆی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ دوو یوتیووبەرە ئەمریکییەکە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ڤیدیۆیەکدا لەگەڵ دوو یوتیووبەری ئەمریکی، وردەکاریی گۆڕینی ئارەزووە وەرزشییەکانی ئاشکرا دەکات و ئاماژەش بە ئەگەری وەرگرتنی پۆستێکی باڵای عێراق دەدات.
 
لە بەشێکی ڤیدیۆکەدا یەکێک لە یوتیووبەرەکان باس لەوە دەکات کە چۆن هاوڕێیەکی پەیوەندی پێوە کردووە و پێی گوتووە "سەرۆکی وڵاتێک" دەیەوێ قسەت لەگەڵ بکات، بەڵام بافڵ تاڵەبانی یەکسەر قسەکەی دەبرێ و دەڵێ: "سەرۆکی پارتێک،" دواتر هەر خۆی دەڵێ: "لەوانەیە بەمزووانە."
 
سەبارەت بەوەی بۆچی بەم دواییە زیاتر لە کاتی راهێنانی تەقەکردن دا دەردەکەوێ، بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم گۆڕانکارییە لە ژیانی وەرزشییدا بۆ ساڵ و نیوێک لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
 
سەرۆکی یەکێتی دەڵێ: "نزیکەی ساڵ و نیوێک لەمەوبەر بۆم دەرکەوت کە چیدیکە ناتوانم وەک پێشتر قورسایی بەرزبکەمەوە یان زۆرانبازی بکەم و رابکەم، بۆیە بەدوای وەرزشێکی دیکەدا گەڕام." بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، ئیدی سەرنجی خستوەتە سەر راهێنانی تەقەکردن و لەو رێگەیەوە راهێنەری نوێی وەک (بێن)ـی ناسیوە.
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا، بافڵ تاڵەبانی دەڵێ، ماوەیەکی درێژە بینەر و فۆڵۆوەری کەناڵەکەی ئەو دوو یوتیوبەرەیە، کە تایبەتە بە راهێنانەکانی تەقەکردن. 
 
سەرۆکی یەکێتی ئاماژە بەوەش دەکات، هاوڕێیەک پێشنیازی ئەوەی بۆ کردووە کە بۆ هەندێک پرسیار و زانیاریی ورد، دەکرێ پەیوەندییان پێوە بکات و ئەوانیش یارمەتی بدەن؛ هەر ئەوەش بووەتە سەرەتای ناسینیان.
 
جەیک دۆیەر و کریس بلاو دوو یوتیووبەری ئەمریکین و لە کەناڵەکەی خۆیان (1911 Syndicate) ڤڵۆگێکی درێژیان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کردووە و تێیدا دەچنە بازاڕی چەکفرۆشانی سلێمانی و بەغدا، چەند چەکێک تاقیدەکەنەوە، تەنانەت بە ئار پی جی پیکەپێک دەتەقێننەوە. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە نووری عوسمان دەکات

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە نووری عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.