بەڕێوەبەری ژینگەی مهاباد: بەشێکی تاڵاوی کانی بەرازان بووژاوەتەوە

25-12-2025
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری ژینگەی مهاباد دەڵێت، دوای بارانبارینەکانی ئەمدواییە بەشێکی تاڵاوی کانی بەرازان بووژاوەتەوە.
 
رۆژی پێنجشەممە، 25ی کانوونی یەکەمی 2025، فارووق سلێمانی، بەڕێوەبەری ژینگەی مهاباد بە میدیای فەرمیی ئێران رایگەیاند، لە ماوەی رابردوودا بەهۆی ئەو چەند شەپۆلە بەفر و بارانبارینەی ناوچەکەیان گرتەوە، ئاوێکی بەرچاو لە تاڵاوی کانی بەرازان کۆبووەتەوە و بەشێکی تاڵاوەکە بووژاوەتەوە.
 
فارووق سلێمانی گوتی، بەپێی دوایین زانیارییەکان 300 هێکتار لە رووبەری تاڵاوەکە بووژاوەتەوە و ئێستاش زیاتر لە یەک ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە تاڵاوەکە کۆبووەتەوە. 
 
لە مانگی ئەیلووی ئەم ساڵدا وشکبوونی تاڵاوی کانی بەرازان خێراتر بوو، تاوەکو مانگی تشرینی یەکەم بەشێکی زۆری تاڵاوەکە وشک بوو، بەڵام بارانبارینی ئەم دواییە تاڵاوەکەی بووژاندەوە. 
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری ژینگەی مهاباد، دوای بووژانەوەی تاڵاوی کانی بەرازان، باڵندەکانیش روویان لە تاڵاواوەکە کردووەتەوە.
 
تاڵاوی کانی بەرازان لە 30 کیلۆمەتری باکووری مهاباد و لە ناوچەی شاروێران هەڵکەوتووە. رووبەری تاڵاوەکە 910 هێکتارە و دەیان جۆر باڵندە و بوونەوەری ئاوی تێدا دەژین.
 
جگە لە تالاوی کانی بەرازان، لە مهاباد پێنج تاڵاوی دیکە هەن، ئەوانیش تاڵاوی گەرووس، قووپی باباعەلی، حەسەن خان، داشخانە و قەرەقشلاق.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."