ئاسایش پیاوەکەی شارەزوور لەلایەن هاوژین و کچەکەیەوە کوژراوە

15-01-2026
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی رووداوێکی کوشتن لە قەزای شارەزوور رادەگەیەنێت.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15ـی کانوونی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور رایگەیاند، هەر ئەمڕۆ لە رووداوێکی کوشتن لە گوندی دسکەرەی قەزای شارەزوور ئاگادار کراونەتەوە، "دەستبەجێ لەسەر بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە ئەنجام درا."
 
ئاسایش دەڵێت، دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەسەر رووداوەکە، دوو تۆمەتبار بەمەبەستی لێکۆڵینەوە دەستگیرکران "کە پێکهاتبوون لە(خێزان و کچی) کوژراو، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان هەردوو تۆمەتبار دانیان بەتاوانەکەداناوە کە هەستاون بە کوشتنی هاوڵاتی(شاخەوان حوسێن عەبدوڵڵا). 
 
ئێستا تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بە مادەی (406) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو ژنە دەڵێت، خاوەنی کەناڵەکە پارەی خواردووە

چیرۆکی ژنێک لەگەڵ بەرنامەیەکی خێرخوازی: بنوزێوە و بگری بۆ ئەوەی هاوکاریت بکەن

لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزان، دیاردەی بەرنامەی خێرخوازی لە کەناڵە نێوخۆییەکاندا زیاد دەکات، بەڵام لە پشت کامێراوە، هەندێک جار چیرۆکی جیاواز هەیە. نێرگز کەریم، (ناوێکی خوازراو)، ژنێکی دانیشتووی هەولێر، چیرۆکی خۆی بۆ رووداو دەگێڕێتەوە، کە چۆن لە بەرنامەیەکی خێرخوازیی یەکێک لە کەناڵە ناوخۆییەکاندا، بووەتە قوربانیی سیناریۆیەک.