رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ی ئاداری 2026، بارەگای فیرقەی 11ی هێزی پێشمەرگە لە نزیک ناحیەی دێگەڵە، بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە (درۆن) هێرشی کراوەتە سەر.
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیێندراوێکدا ئەو هێرشەی بە "کردەوەیەکی تێکدەرانە" و هەوڵێک بۆ ئاڵۆزکردنی دۆخی ناوچەکە و نانەوەی پشێوی وەسف کرد.
لە راگەیێندراوەکەدا داوا لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان کراوە، سنوورێک بۆ ئەو "دەستدرێژی و کردە نایاساییانە" دابنێت و بەرپرسیارانی هێرشەکە رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی بکاتەوە.
وەزارەتی پێشمەرگە هۆشدارییەکی تووندیش دەدات و رایدەگەیێنێت: "بەردەوامبوونی ئەم کردەوە تیرۆریستییانە بێ وەڵام نابێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ