رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی ئامەدسپۆر کرد.
لە دیدارەکەدا، دەستەی بەڕێوەبەری ئامەدسپۆر ئامانجی سەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو، کە مەبەست لێی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەکەیانە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی بواری وەرزش و رێکخراوە مەدەنییەکان لە هەرێمی کوردستان.
دەستەکە کورتەیەکیان لەسەر مێژووی دامەزراندن، کار، چالاکییەکان و پەیامی ئاشتی و برایەتیی کۆمەڵەکەیان پێشکێش کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی "دەستخۆشی"ـی لە ئامەدسپۆر کرد و هەموو پشتگیرییەکی بۆ سەرخستنی کار و چالاکییەکانیان نیشاندا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیدارەکەدا جەختی لە "گرنگی"ـی وەرزش کردەوە وەک کەناڵێک بۆ گەیاندنی پەیامی ئاشتی و برایەتی و کارکردن لەپێناو پێشخستنی گیانی وەرزشی، هاوکاری و پرەنسیپە مرۆییەکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ