دەزگای خێرخوازیی بارزانی: کاردەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندنی کوردی لە عەفرین

15-03-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

گەڕانەوەی هاونیشتمانییانی عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی دوای حەوت ساڵ بۆ ناوچەکانیان بەردەوامە. بەرپرسی دۆسیەی سووریا لە دەزگای خێرخوازی بارزانی دەڵێت، تیمیان لە عەفرینە و هەر هاونشتمانییەک بگەڕێتەوە هاوکاری دەکەن.
 
رەواج حاجی، بەرپرسی دۆسیەی سووریا لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "گەڕانەوەی هاونیشتمانییان بۆ عەفرین بەردەوامە. ئێمەش تیممان لەوێ هەیە و هاوکاریی خەڵک دەکەن".
 
10ـی ئاداری 2025 رێککەوتنێکی هەشت خاڵی لەنێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری کاتیی سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات واژۆ کرا. لە خاڵی پێنجەمدا هاتووە: "گەرەنتی گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارە سوورییەکان بۆ شارۆچکە و گوندەکانیان و دابینکردنی پاراستنیان لە لایەن دەوڵەتی سووریاوە دەکەین".
 
ئەحمەد حەسەن، سەرۆکی ئەنجوومەنی خۆجێیی ئەنەکەسە لە عەفرین بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دوای رێککەوتنەکەی 10ـی ئادار، گەڕانەوەی کورد زۆر زیادیکردووە".
  
رەواج حاجی، بەرپرسی دۆسیەی سووریا لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێیوایە، گەڕانەوەی هاونیشتمانییان بۆ عەفرین و ناوچەکانی دیکەی رۆژئاوای کوردستان لە دوای 10ـی ئایارەوە زیاتر دەبێت، هۆکاری ئەوەش دەگەڕێنێتەوە بۆ کۆتاییهاتنی وەرزی خوێندن لە سووریا.
 
رەواج حاجی گوتی: "خەڵکێکی زۆری کورد چاوەڕێی کۆتاییهاتنی وەرزی خوێندنن بۆ ئەوەی ئەم ساڵ بگەڕێنەوە زێدی خۆیان. هاوکات زۆرینەی عەرەبەکانیش چاوەڕوانی کۆتایی خوێندنن بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچەکانیان".
 
دەزگای خێرخوازی بارزانی: لە عەفرین کاردەکەین بۆ کردنەوەی خوێندنی کوردی
جگە لە هاوکاری مادی و دابینکردنی بەشەخۆراکی جیا بۆ ئەو هاونیشتمانییانەی لە رابردوودا گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی کاری کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن بە زمانی کوردی لە شاری عەفرین.
 
چەند ساڵێکە بە پاساوی نەبوونی مامۆستای کوردی، خوێندنی کوردی لە عەفرین راگیراوە. رەواج حاجی دەڵێت: "کاتێک زانیمان گوتیان مامۆستا نییە، بە هاوکاری ئێمە لە پەیمانگەی مامۆستایان بەشی خوێندنی کوردی کرایەوە. ئێستا 140 کەس بۆ مامۆستایی دەخوێنن. ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبن و دواتر بڕوانامە وەردەگرن بۆ وانەگوتنەوە بە زمانی کوردی".
 
لەگەڵ دابینکردنی تێچووی خوێندنی مامۆستایانی زمانی کوردی، دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری 200 منداڵی "ئازیز" دەکات کە دایک و باوک یان باوکیان لە ژیاندا نەماوە. بەرپرسی دۆسیەی سووریا لە دەزگاکە دەڵێت: "هەفتەی رابردوو پارەمان بۆ ئەو منداڵە ئازیزانە تەرخان کرد".
 
هێزەکانی ئێستای نێوخۆی عەفرین
 
ئەو ناوچانەی خەڵکیان بۆ دەگەڕێتەوە، عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپین، کە چەند ساڵێکە لەلایەن کۆمەڵێک گرووپی چەکدارەوە بە پشتیوانی تورکیا بەڕێوەدەبرێن.
 
ئەحمەد حەسەن، سەرۆکی ئەنجوومەنی خۆجێیی ئەنەکەسەیە و خۆی لە عەفرین دادەنیشێت، دەڵێ: "گرووپە چەکدارەکان وەکو رابردوو ئاستەنگ بۆ گەڕانەوەی کورد دروست ناکەن، بەڵام بە تەواویش بنبڕ نەبووە".
 
بە گوتەی ئەو بەرپرسەی ئەنەکەسە: "گرووپی عەمشات، حەمزات، ئەحرار شەرقییە و چەند گرووپێکی دیکە هەن، بەڵام شەرع بڕیاریداوە ئاسایشی گشتیی دەوڵەت لە ناوچەکان جێگیر بکات".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرپرسان دەڵێن، "بوومەلەرزەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".

بوومەلەرزە چەند پارێزگایەکی باکووری کوردستانی هەژاند

سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد) بڵاویکردەوە لە پارێزگای خارپێت بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.9 پلەی رێختەر و پارێزگای دیلۆک بە گوڕی 4.6 پلەی رێختەر روویاندا.