لویس ساكۆ: پێزانینم هەیە بۆ هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی بۆ پاراستنی پێكهاتەكان

15-07-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن سەرۆک مەسعود بارزانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبووەوە و پێزانینی هەبووە بۆ هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی بۆ پاراستنی پێكهاتەكان لە کوردستان و عێراق.
 
رۆژی پێنجشەممە 15ـی تەممووزی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە كاردینال لویس ساكۆ پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان و شاندێكی یاوەری كرد.
 
بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی رەوشی سیاسیی عێراق و تەحەددیاتی ئەمنی و سیاسیی بەردەم پرۆسەی سیاسیی عێراق و پێكەوەژیانی پێكهاتەكانی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.
 
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان پێزانینی هەبوو بۆ هەوڵەكانی سەرۆك مەسعود بارزانی بۆ پاراستنی پێكهاتەكان و قووڵتركردنەوەی كولتووری پێكەوەژیان و تەبایی نێوان پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق.
 
لە درێژەی ئەو دانیشتنەدا جەخت لە خۆشكردنی ئەو زەمینانە كرا كە دەبنە هۆی ئەوەی كریستیان و پێكهاتەكانی دیکە هان بدرێن بۆ شوێنەكانیان بگەڕێنەوە و بیر لە جێهێشتنی وڵاتی خۆیان نەكەنەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەهۆی لافاوەکەوە 35 کەس بریندار بوون

زیانەکانی لافاوەکەی رانیە: زیاتر لە 25 ماڵ ژێر ئاو کەوتوون و لیژنە بۆ قەرەبوو پێکدەهێنرێت

دانیشتووانی رانیە خەریکی راماڵینی پاشماوەی ئەو لافاو و تەرزەیەن کە رۆژی دووشەممە شارەکەی گرتەوە. پیاوێکی خەڵکی ئەنبار کە ماوەی 5 ساڵە لەو شارە کرێنشینە، باس لەوە دەکات لافاوەکە نەک هەر ماڵەکەی، بەڵکو هەموو ئەو کەلوپەلانەشی لەناو بردووە کە بۆ دابینکردنی بژێویی چوار منداڵەکەی کۆی کردبوونەوە.