حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دادگەی فیدراڵیی عێراق تانە لە یاسای بودجە دەدات

15-07-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق تانەی لە مادەکانی تایبەت بە هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی 2023، 2024 و 2025 داوە.
 
د. خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رۆژی شەممە، 15-07-2023، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لەم هەفتەیە تاوەکو رۆژی سێشەممە رێنمایی تایبەت بە خەرجکردنی بودجە دەردەچێت، حکومەت و وەزارەتی دارایی لە زیادکردنی هەندێک مادە و بڕگە ناڕازیین و تانەیان لێداوە". 
 
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، "زۆربەی مادەکانی تایبەت بە هەرێمی کوردستان بەشێوەی نادەستووری و نایاسایی داڕێژراونەتەوە کە دژی هەرێمی کوردستانن و کاریگەریی سیاسی لەسەر هەبوو، بۆیە حکومەتی هەرێمی کوردستان تانەی لەو مادانە داوە کە تایبەتن بە هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەدا." 
 
خەلیل غازی ئاشکرایکرد: "مادەکانی 11، 12 و 13ـی تایبەت بە هەرێمی کوردستان، بڕگەی تێدایە جێگەی ناڕازیی حکومەت و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانە، بۆیە لە دادگەی فیدراڵی تانەیان لێدراوە". 
 
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رەتیکردەوە تانەکە کاریگەریی هەبێت لەسەر ناردنی بەشی هەرێمی کوردستان و گوتی، "چونکە لە تانەکەدا داوا نەکراوە فەرمانی وەلائی دەربچێت بۆ راگرتنیان، بەڵکو خاڵەکان هەموو جێبەجێ دەکرێن، تاوەکو  دادگەی باڵای فیدراڵی دوایین بڕیاری لەسەر دەدات، ئەگەر دادگە بڕیاری پێویستی دا، ئەوا دەستکاریی مادەکانی تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی بۆردوومانکردنی ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان

ئەمڕۆ ئەمریکا و ئیسرائیل ژمارەیەک بنکە و بارەگای سەربازییان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەنێوبرد

لە حەوتەم رۆژی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر بنکە سەربازی و ئەمنییەکانی ئێران لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، زیاتر لە 20 شوێن بۆردوومان کران. زیاترین هێرشەکان لە پارێزگاکانی کرماشان، ورمێ و ئیلام بوون. بۆ یەکەم جار دوای دەستپێکردنی هێرشەکان، ژمارەیەک بنکە و بارەگای سەربازی لە ناوچە سنوورییەکانی نزیک لە سنووری نێودەوڵەتی تورکیا بۆردوومان کران.