پۆلیسی گەرمیان: بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک، گەنجێک گیانی لەدەستدا

15-10-2020
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن رووداوی هاتووچۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە، ئەمشەو لەسەر رێگەی ناحیەی قۆرەتوو - کەلار، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری نیسان پەترۆڵ وەرگەڕاوە و سەرنشینێک بەناوی (محەممەد ئەمیر فایەق) بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
 
ئەو سەرنشینەی گیانی لەدەستداوە لەدایکبووی ساڵی 2003 بووە و دانیشتووی قەزای کەلار بووە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بە سووکی برینداربووە.
 
بەمەبەستی توێکاری تەرمی ناوبراو رەوانەی پزیشکی دادوەریی کەلار کراوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە.
 
پێشتر و هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی تشرینی یەکەم لە نزیک ناحیەی باوەنوور، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی ئۆپڵ و نیسان مینی پاس، سێ کەس برینداربوون، برینی یەکێکیان سەخت بووە و رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.
 
رووداوی هاتووچۆکەی نزیک ناحیەی باوەنوور، بەهۆی تێپەڕاندنی هەڵەی هەردوو ئۆتۆمبێلەکەوە بووە. لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆی ناحیەی باوەنوورەوە دەستیپێکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆگای رۆنەکەی هەولێر دوای هێرشە درۆنییەکە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئومێد خۆشناو: بە سێ درۆن هێرشکرایە سەر کۆگایەکی رۆن لە هەولێر و ئاگرێکی گەورە کەوتەوە

بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، زنجیرەیەک هێرشی درۆنی کرایە سەر کۆگایەکی رۆنی ئۆتۆمبێل لە هەولێر. پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، هێرشەکان بوونە تەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە و تیمەکان ناچار بوون لە شوێنی رووداوەکە بکشێنەوە