چوار کەس لە ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا و 18ی دیکە بریندار بوون

15-11-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە 24 کاژێری رابردوودا لە پارێزگای ورمێ چوار کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە، لانیکەم 18 کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
یەکێک لە رووداوەکان شەوی رابردوو لە رێگەی میاندواو-مهابادی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان روویدا. حەمید مەحبووبی، بەڕێوەبەری گشتیی مانگی سووری پارێزگاکە رایگەیاند، بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری L90 پێکیانداداوە.
 
بە گوتەی حەمید مەحبووبی، لە رووداوەکەدا کەسێک دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.
 
هاوکات ئێوارەی دوێنێ، لە رێگەی سەڵماس-ورمێی پارێزگاکە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری پراید وەرگەڕا و بەڕێوەبەری گشتیی مانگی سووری ورمێ دەڵێ، بەو هۆیەوە شەش کەس بریندار بوون.
 
حەمید مەحبووبی باسی لە وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی دیکە لە جۆری پیژۆ پارس لە رێگەی شنۆ-ورمێ کرد کە تێیدا 3 کەس بە سەختی بریندار بوون.
 
بەڕێوەبەری گشتیی مانگی سووری پارێزگاکە ئاماژەی بەوە کرد، سەرجەم بریندارانی هەردوو رووداوەکان دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی گەیێندراونەتە نەخۆشخانە.
 
لە لایەکی دیکەوە و لە نزیک شاری سەڵماس، دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت پێکیاندادا و بەگوتەی فەرزین رەزازادە، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگای ورمێ، بەوهۆیەوە حەوت کەس بریندار بوون.
 
ئەوە لەکاتێکدایە لە نزیک شاری ورمێ، وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری پیژۆ پارس، گیانلەدەستدانی سێ کەسی لێکەوتەوە.
 
فەرزین رەزازادە گوتی، یەکێک لە سەرنشیانی ئۆتۆمبێلەکەش بریندار بووە و لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدایە.
 
بەگوێرەی راپۆرتێک کە دادپزیشکیی ئێران بڵاویکردووەتەوە،  لە 21-3-2025 تاوەکو 21-9-2025، 10 هەزار و 414 کەس لەو وڵاتە بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و 202 هەزار و 145 کەسیش بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

   دیناری عێراقی جۆری 25 هەزاری.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەی مانگی 12 رادەستی بەغدا کرا

لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.