سەرۆک بارزانی: هیچ کەس و لایەنێک لەژێر هەر بیانوویەک بۆی نییە رێگری لە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بکات

15-11-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
سەرۆک بارزانی لەگەڵ گەنجانی دووزخورماتوو.
سەرۆک بارزانی لەگەڵ گەنجانی دووزخورماتوو.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لەو گەنجانەی دووزخورماتوو کرد لە رۆژی هەڵبژاردن لەسەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراق سزادرابوون
 
رۆژی 11-11-2025 لە کاتی بەڕێوەچوونی دەنگدانی گشتی بۆ پەرلەمانی عێراق، چەند گەنجێکی کورد لەسەر بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراق هێرشیان کرایە سەر.  
 
سەرۆک بارزانی ئەمڕۆ شەممە، 15-11-2025 پێشوازی لەو گەنجانە کرد. بارەگای بارزانی لەبارە دیدارەکە دەڵێت، سەرۆک بارزانی وێڕای "سوپاس و دەستخۆشی بۆ بوێری و كوردپەروەرییان"، جەختی لەوە كردەوە، "لەپێناو ئاڵای كوردستاندا خوێن و قوربانییەكی زۆر دراوە، ئاڵای كوردستان ئاڵای هەموو كوردێكە و هەر كوردێک مافی دەستووری و یاسایی خۆیەتی شانازی بە ئاڵا و پیرۆزییەكانی گەلەكەی بكات".
 
سەرۆک بارزانی لە دیدارەکەدا ئاماژەی بەوە دا، "هیچ كەس و لایەنێک بۆی نیە لەژێر هیچ بیانوویەك سووكایەتی بە ئاڵای كوردستان بكات یان رێگری لە هەڵكردنی بكات".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شێخ نەبی حەمێ، کەسایەتی و خاوەن مارکێت لە کۆبانێ

'کۆبانێ لە لێواری کارەساتێکی مرۆییدایە' ؛دەرمان و خواردن نەماوە و نەخۆشیش بڵاوبووەتەوە

بەهۆی کەمیی خۆراک و نەبوونی سووتەمەنییەوە، زۆربەی منداڵانی کۆبانێ تووشی پەتا و نەخۆشیی جۆراوجۆر بوون، دانیشتووانی کۆبانێ هاواری هاوکاری دەکەن و هێشتا گەمارۆی سەر شارەکە هەڵنەگیراوە .