باوکی ئاڤێستا: لەکاتی عومرەکردندا نزامان کرد و خودا تەرمی کچەکەمی دایەوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

باوکی ئاڤێستا دەڵێت، تەرمی کچەکەی لە بارزان بە خاک دەسپێردرێ؛ ئاماژە بەوەش دەکات، لەکاتی عومرەکردندا نزای زۆریان کردووە بۆ ئەوەی تەرمی کچەکەی بدۆزرێتەوە ''و خودای گەورە تەرمەکەی داینەوە.''
 
ئەمڕۆ دووشەممە 15-12-2025، تەرمی مامۆستا ئاڤێستا دوای پشکنینی پێویست لەلایەن دادپزیشکیی هەولێرەوە، رادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە. یوسف بەرزنجی، باوکی ئاڤێستا لە مزگەوتی سامی گەردی قسەی بۆ فەرهاد دۆڵەمەڕی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو کرد و رایگەیاند، تەرمی کچەکەی لە بارزان بە خاک دەسپێردرێت.
 
یوسف بەرزنجی ئاماژەی بەوە کرد، ''لەگەڵم ماندوو بوون و ئەو دەڤەرە خۆشەویستەم هیچ کات جێناهێڵم، تاوەکو دەمرم خۆم و ماڵ و منداڵ و کەسوکارم لەگەڵی دەبین.''
 
تەرمەکە دوای زیاتر لە هەشت مانگ لە زێی گەورەدا دۆزرایەوە. باوکی ئاڤێستا دەڵێت، ''هەموومان تامەزرۆی ئەوە بووین و ئومێدمان دەکرد رۆژێک بەم شێوەیە تەرمەکەی بدۆزینەوە و نزامان دەکرد.''
 
 
یوسف بەرزنجی گوتی، لەکاتی عومرەکردندا نزای زۆریان کردووە بۆ ئەوەی تەرمی کچەکەی بدۆزرێتەوە و گوتی، ''نزامان کرد و خودای گەورە تەرمەکەی داینەوە.''
 
باوکی ئاڤێستا باسی لەوە کرد، ئەمڕۆ تەرمی کچەکەی بەخاک دەسپێردرێ، بەیانی یەکەم رۆژی پرسەکەیان لە بارزان دەبێت و دواتر دەگەڕێنەوە هەولێر و لە هیوا سیتی پرسەی بۆ دادەنرێتەوە.
 
ئاڤێستا یوسف، تەمەن 27 ساڵ، رۆژی 5ی نیسانی 2025 لە سنووری قەزای مێرگەسۆر لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەوتە نێو رووباری تەنگاتوور.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لوقمان وەردی، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی راپەڕینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی: لە بازگەیەک نەیانهێشت بچمە هەولێر

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، "لە بازگەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستان، رێگرییان لێکردم و نەیانهێشت داخیلی شاری هەولێر ببم."