وەزارەتی خوێندنی باڵا ناوی سوودمەندانی وەرگرتنی زەوی بڵاودەکاتەوە

16-02-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، ناوی 17218 مامۆستا و فەرمانبەری سەر بە وەزارەتەکەی بڵاوکردەوە کە سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان.
 
ئەم هەنگاوە، بە فەرمانی د. ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەرچووە، بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران و رێنماییەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەمەبەستی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان.
 
وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، لیژنەیەکی تایبەت پێکهێندراوە بۆ هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و دامودەزگاکانی خوێندنی باڵا، بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکان و شیکردنەوەی رێنماییەکان.
 
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "سەرجەم فۆرمەکانی سوودمەندان لە رێککەوتی (16-02-2025) ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کراون بۆئەوەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان کاری پێویستی لەسەر بکەن". 
 
قۆناخی یەکەمی تیروپشک و دابەشکردنی زەوی لە 17ـی تشرینی دووەمی پار دەستیپێکرد. لە هەولێر 5 هەزار، لە سلێمانی 6 هەزار و 577، لە گەرمیان دوو هەزار و 474، لە دهۆک هەزار و لە زاخۆش هەزار و 241 پارچەزەوی دابەش کران.
 
رۆژی 09-02-2025 حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گەڕی دووەمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەستپێدەکات و ئەم جارە زیاتر لە 240 هەزار فەرمانبەر لێی سوودمەند دەبن.
 
ناوی سوودمەندبووان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان: 
 
 
 
 
 
 
 
 

 

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان 27ـی ئاداری 2024 بڕیاری دابەشکردنی زەوی بۆ ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە دا کە سوودمەند نەبوون.
 
بڕیارەکە لە 28ـی ئایاری 2024 لە ژمارە 219ـی رۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاوکرایەوە.
 
رووبەری ئەو زەوییەی بۆ هەر فەرمانبەرێک تەرخان دەکرێت 200 مەتر دووجا دەبێت؛ دابەشکردنی زەویش بەشێوەی تیروپشک و بەپێی سیستمی خاڵبەندی دەبێت.
 
سێ مەرج دیاریکراون کە ئەمانەن
 
- ساڵانی خزمەت
- ژمارەی ئەندامانی خێزان
- شوێنی نیشتەجێبوون

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مستەفا شێخۆ، ئامۆزای ئەو کەسەی هێرشی کراوەتە سەر

هاونیشتمانییەکی عەفرین بۆ رووداو: ئەبو عەمشە و چەکدارەکانی ئازاری هاونیشتمانییەکیان دا

هاونیشتمانییەکی شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەبو عەمشە، سەرکردەی عەمشات، کە یەکێکە لەو گرووپە چەکدارانەی عەفرینیان داگیرکردووە، بە خۆی و 15 چەکدارییەوە هێرشیان کردووەتە سەر هاونیشتمانییەک و ئەشکەنجەیان داوە.