لە سەیدسادق تانکەرێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا

16-02-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەهۆی وەرگەڕانی تانکەرێکی سووتەمەنی لە سنووری قەزای سەیدسادقی پارێزگای سلێمانی، هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا.
 
کەمال سەعدوون، کارگێڕی ئێشکگر لە نەخۆشخانەی گشتیی شەهید شەوکەت لە سەیدسادق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "رووداوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە".
 
تانکەرەکە لە نزیک گوندی سەرای سوبحان ئاغا لە قەزای سەیدسادق وەرگەڕاوە. کەمال سەعدوون دەڵێت: "ئۆتۆمبێلەکە گڕی نەگرتووە، بەڵام لێچوونی سووتەمەنی هەیە و مەترسی گڕگرتنی هەیە".
 
تەرمی ئەو هاونیشتمانییە رەوانەی دادپزیشکی سلێمانی کراوە و تیمی فریاگوزاریش رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراوە.
 
هاتووچۆی سەیدسادق لێکۆڵینەوەی لە چۆنێتی رووداوەکە دەکات.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە