مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی تاوتوێی پێکهێنانی حکومەتیان کرد

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پارتی و یەکێتی هەوڵەکانیان بۆ پێکهێنانی حکومەت چڕکردووەتەوە؛ چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی میدیایی رووداویان راگەیاند، "ئەمڕۆ مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەتەوە."
 
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانەی رووداو، "چاوەڕوان دەکرێ سبەی یان دووسبەی مەکتەبی سیاسی هەردوو حیزب بۆ تاوتوێکردنی پرسی پێکهێنانی حکومەت کۆببنەوە."
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی رووداو لە سەرچاوە ئاگادارەکانەوە دەستی کەوتوون، چاوەڕوان دەکرێت دوای کۆبوونەوەکەی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی، جارێکی دیکە سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆببنەوە.
 
رۆژی 11ی ئەم مانگە، سەرۆک بارزانی و بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پیرمام کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی بەربژێری سەرۆککۆماری عێراق و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
 
دوێنێ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو کۆبوونەوەیەوە گوتی، "زۆر ئەرێنی'' بووە و دەستپێکێکی ''زۆر باش'' بووە. 
 
پارتی و یەکێتی بۆچوونی جیاوازیان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەم هەیە و ئەوەش وایکردووە، ئەو کابینەیە تاوەکو ئێستا پێکنەهێندرێت. هەروەها لە بەغداش ململانێ لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆمار دەکەن، پارتی بۆ ئەو پۆستە فوئاد حوسێن و یەکێتیش نزار ئامێدی بەربژێر کردووە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی کۆبانێ

شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی کۆبانی دەکات

بۆ زانینی دۆخی مرۆیی لە کۆبانی، شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی شارەکەیان کرد. بەرپرسێکی کانتۆنی فورات دەڵێت، لەگەڵ شاندەکەدا دۆخی ئاوارەکانیان تاوتوێ کردووە