بەدواداچوونی رووداو؛ راستیی چیرۆکی ئەو کچەی لە هەورەبانێکی سەیدسادقدا دۆزرایەوە

16 کاژێر له‌مه‌وپێش
سازگار سەڵاح
کەسوکاری کچەکە دەڵێن، ماڵەکە لەگەڵی خراپنەبوون
کەسوکاری کچەکە دەڵێن، ماڵەکە لەگەڵی خراپنەبوون
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی سلێمانی گرتە ڤیدیۆیەکی ئەو شوێنە بڵاودەکاتەوە کە کچێکی تەمەن 26 ساڵانی لێ بەندکرابوو؛ کچەکە لە هەورەبانی ماڵی باوکی لە قەزای سەیدسادق دۆزراوەتەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی پۆلیس، دوای ئەوەی لە رێگەی سەرچاوەیەکەوە زانیارییان پێگەیشتووە، توانیویانە ئەو کچە کە خاوەن پێداویستیی تایبەتە رزگار بکەن و باوکیشی بە تۆمەتی بەندکردنی دەستگیر بکەن.
 
دراوسێیەکیان دەڵێت، "بەخوا شتی خراپم نەبینیوە، قەزیەی لێدان و ئەو شتانە هیچ نییە، بەخوا من شامپۆی 1750 دیناری دەکڕم و ئەو باوکی 5 و نیوی بۆ دەهێنێت. قاتی بۆ دەکات پارەی دەداتێ بەخوا لەبەر خوا قسەم کرد بۆ ئەوەی شتەکە وای لێنەیێت خراپبن، ئەوەی دەوێت تۆزێک شوێنەکەی پاک بکەنەوە هاتیشن ئەو دشانەم بۆیان پاککردەوە".
 
رووداو بۆ بەدواداچوونی راستی و دروستیی رووداوەکە سەردانی گەڕەکەکەیانی کرد؛ کەسوکاری کچەکە هەموو ئەو تۆمەتانە رەتدەکەنەوە کە ئاراستەی باوکی کراون و دەڵێن: "باوکی زۆر خەمخۆر و دڵسۆزی بووە."
 
مامۆژنی کچەکە دەڵێت، "ئەمە چەند جار چووە شکاتی لە ماڵی باوکی کردووە، خێزانی گرتووە لەماڵی نەنکی بووە شەوانە پشتی کردووەتە جێگەکە بەیانی هەستاون کچەکە لە جێگا نەماوە ئیتر ئاوایە، من شایەتی دەدەم ئەم ماڵە تاوانیان نییە و بێتاوانن و خەتای ئەم کچەیە لە حەوشە خانوویان بۆ کردووە بە دڵی نییە لە سەرەوە بە دڵی نییە".
 
هاوکات دراوسێکانیان ئاماژە بەوە دەکەن، بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستییەوە، کچەکە چەندین جار ون بووە، بۆیە خێزانەکەی ناچار بوون لەو شوێنەدا بیهێڵنەوە.
 
لە ئێستادا کەیسەکە لە هەورەبانەکەوە گواستراوەتەوە بۆ بەردەم دادوەر. پۆلیسی سلێمانیش رایگەیاندووە، کچەکە بە بەڵێننامەی یاسایی رادەستی یەکێک لە خزمەکانی کراوە تا ئەو کاتەی دۆسیەکە بە تەواوی یەکلایی دەبێتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شەقامی 60 مەتری لە ناوەندی شاری هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

بەڕێوەبەری رێگەوبانی هەولێر: پلان هەیە رێگە سەرەکییەکان بکرێنە پارە

بەڕێوەبەری گشتیی چاککردن و پاراستنی رێگەوبانی هەولێر رایدگەیێنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانێکی هەیە بۆ ئەوەی رێگە سەرەکییەکان "بکاتە پارە" و داهاتەکەشی بۆ نۆژەنکردنەوەیان بەکاربهێنێتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، ساڵانە پێویستیان بە نزیکەی 70 ملیار دینارە، بەڵام پار تەنیا دوو ملیاریان بۆ خەرجکراوە.