رووداو دیجیتاڵ
لەسەر رێگای کەلار - ناحیەی رزگاری لە سنووری گەرمیان بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەستدا.
راگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، ئەمشەو ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW و ماتۆڕسکیلێک، "لە سەر رێگای کەلار - ناحیەی رزگاری بە ئاڕاستەی کەلار هاتوون بەرامبەر قوتابخانەی 'شێخ حسێنی هەزار کانی' پێکیانداداوە."
دەشڵێت، بەهۆی رووداوەکەوە، ماتۆڕسوارەکە گیانی لەدەستداوە.
لەبارەی ناسنامەی ئەو کەسەی لە رووداوەکە دا گیانی لەدەستداوە، راگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، "هیچ ناسنامەیەک و بەڵگەیەکی هەڵنەگرتووە و ناناسرێتەوە."
باس لەوەش دەکات، تائێستا کەسوکاری دیارنین، تەرمەکەی لە دادپزیشکیی کەلارە، تیمەکانی هاتووچۆ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لە هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە دەستپێکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ