رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا پەیامێکی بڵاوکردەوە، تێیدا ئەوەش هاتووە، "ئەمڕۆ کە ناوچەکە بە دۆخێکی مەترسیداری شەڕدا تێدەپەڕێت، ئەرکێکی قورسی نیشتمانی لەسەر شانی هەموومانە بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان."
لە پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەڵەبجە تەنیا هەوڵێکی سڕینەوەی جەستەیی كورد نەبوو، بەڵکو تاوانێكى دژى مرۆڤايه‌تى و هێرشێکی دڕندانەى سەر ئیرادەی گەلێک بوو کە تەنیا داوای ژیان و ئازادیی دەکرد. هەڵەبجە وەک گەواهیدەرێکی زیندووی مێژوو لە ویژدانی جیهاندا دەمێنێتەوە، تاوەكو مرۆڤایەتی وانەی لێ وەربگرێت و رێگە لە دووبارەبوونەوەی هەر جۆرە کۆمەڵکوژییەک بگرێت، له هه‌ر كوێى جيهان بێت."
هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان، حکومەتی فیدراڵیی عێراق بە بەرپرسیار دەزانێت، کە پێویستە قەرەبووی شایستەی قوربانییانی کیمیابارانی هەڵەبجە بکاتەوە، تاوەكو دادپه‌روه‌رى بۆ قوربانييان به‌دى بێت، "له هه‌رێمى كوردستانيش ده‌بێت باش‌ترين خزمه‌ت و چاودێريى پێويست پێشكه‌ش به به‌ركه‌وتووانى ئه‌و تاوانه بكرێت."
نێچیرڤان بارزانی باسی دۆخی ناوچەکەیشی کردووە کە ئێستا پێیدا تێدەپەڕێت و دەڵێت، "لەم دۆخە هەستیارەدا، یەکڕیزی و ته‌بايى تاقە ڕێگەی پاراستنی دەستکەوتەکان و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانە. هه‌مووان قه‌رزارى خوێنى شه‌هيدانين و باش‌ترين وەفاداری بۆ گيانى پاكيان، کارکردنی پێکەوەییە بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکان له گه‌ل و خاكى كوردستان."
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
لە (38)ەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا، بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدانی بێتاوانی ئەو کارەساتە دەکەینەوە كه 16ى ئادارى 1988 ڕ‌ژێمى ئه‌وساى عێراق ده‌رهه‌ق به گه‌لى كوردستان ئه‌نجامى دا و بۆ هه‌ميشه وه‌ك برينێكى كراوه‌ى نيشتمان ده‌مێنێته‌وه. سەری ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و تەواوی کوردستان دادەنوێنین. سڵاو بۆ کەسوكارى سەربەرزیان و هەموو قوربانییان دەنێرین.
هەڵەبجە تەنیا هەوڵێکی سڕینەوەی جەستەیی كورد نەبوو، بەڵکو تاوانێكى دژى مرۆڤايه‌تى و هێرشێکی دڕندانەى سەر ئیرادەی گەلێک بوو کە تەنیا داوای ژیان و ئازادیی دەکرد. هەڵەبجە وەک گەواهیدەرێکی زیندووی مێژوو لە ویژدانی جیهاندا دەمێنێتەوە، تاكو مرۆڤایەتی وانەی لێ وەربگرێت و ڕێگە لە دووبارەبوونەوەی هەر جۆرە کۆمەڵکوژییەک بگرێت، له هه‌ر كوێى جيهان بێت.
لەم یادەدا، جەخت لە بەرپرسیاريه‌تیی حکومەتی فیدراڵی عێراق بەرانبەر به هەڵەبجە و قوربانییانی دەکەینەوە. به‌پێى بڕيارى دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق كه تاوانى كيميابارنكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ى به جينۆسايد ناساند، پێویستە قەرەبووى شایستەی قوربانییان بكاته‌وه، تاكو دادپه‌روه‌رى بۆ قوربانييان به‌دى بێت. هه‌روه‌ها له هه‌رێمى كوردستانيش ده‌بێ باش‌ترين خزمه‌ت و چاودێريى پێويست پێشكه‌ش به به‌ركه‌وتووانى ئه‌و تاوانه بكرێت.
ئەمڕۆ کە ناوچەکە بە دۆخێکی مەترسیداری شەڕدا تێدەپەڕێت، ئەرکێکی قورسی نیشتمانی لەسەر شانی هەموومانە بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان. لەم دۆخە هەستیارەدا، یەکڕیزی و ته‌بايى تاقە ڕێگەی پاراستنی دەستکەوتەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانە. هه‌مووان قه‌رزارى خوێنى شه‌هيدانين و باش‌ترين وەفاداری بۆ گيانى پاكيان، کارکردنی پێکەوەییە بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکان له گه‌ل و خاكى كوردستان.
له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌ختى و ئاڵنگارييه‌كانيشدا، ئێمه به هيوا و ئومێده‌وه له داهاتوويه‌كى باشتر بۆ گه‌لى كوردستان ده‌ڕوانين و دڵنياين دواڕۆژى گه‌لى كوردستان ڕووناكه. دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو شەهیدانی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/3/16
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ