وەزیری خوێندنی باڵا دوای بەرنامەکەی رەنج سەنگاوی نزیکەی 400 ملیۆن دیناری گەیاندە چەمچەماڵ

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان نزیکەی 400 ملیۆن دینار کۆمەک و هاوکاریی گەیاندووەتە چەمچەماڵ و زانکۆی چەرموو. باسی لەوەشکرد: "وەزیر لە کەمپەینەکەی رەنج سەنگاویدا بەڵێنی دا نیوەی هاوکارییەکە پارە و نیوەکەی دیکەی کەلوپەل بێ."
 
رۆژی سێشەممە، 16ی کانوونی یەکەمی 2025، عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، د. ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە شێوەیەکی مەیدانی سەردانی قەزای چەمچەماڵی کرد و هاوکاری و کۆمەکی گەیاندە سنوورەکە و رایگەیاند: "هاتنمان بۆ چەمچەماڵ دڵنیایی دانە بە خەڵکی چەمچەماڵ کە هاونیشتمانییان لێرە تەنیا نین و هەموومان لەگەڵیانین."
 
عەباس ئەکرەم گوتی، وەزیری خوێندنی باڵا بەرەبەیانی رۆژی 15ی مانگ و لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی لەگەڵ رەنجی تۆڕی میدیایی رووداو بەڵێنی دا پێداویستیی زانستی بۆ زانکۆی چەرموو و پەیمانگەی تەکنیکیی چەمچەماڵ دابین بکات. ئاماژەی بەوەشکرد، وەزیر گوتوویەتی: "زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان بڕیاریان داوە کۆمەک و هاوکاری پێشکێش بە خەڵکی چەمچەماڵ و زیانلێکەوتووان بکەن کە ئەمەش لای ئێمە جێگەی رێزە."
 
دوو شەو لەسەر یەک، رەنج سەنگاوی، پێشکێشکاری رووداو، بەردەوام بوو لە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە باشووری کوردستان. وەزیری خوێندنی باڵا لە رێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە بەشداریی بەرنامەکەی کرد و رایگەیاند، لە دوو رۆژی داهاتوودا بە دەستی پڕەوە سەردانی چەمچەماڵ دەکات.
 
دوو رۆژ دوای بەرنامەکە، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند: "زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان و وەزارەت بە بڕی نزیکەی 400 ملیۆن دینار هاوکاری پێشکێش بە زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ و زانکۆی چەرموو دەکەن کە نیوەی هاوکارییەکە پارەیە و نیوەکەی دیکەی کەلوپەل و پێداویستییە."
 
لە رێگەی بەرنامەی "لەگەڵ رەنج"ی تۆڕی میدیایی رووداوەوە، 6 ملیار و 687 ملیۆن و 870 هەزار دینار بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کۆکرایەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی

گەشت لەنێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و فڕۆکەخانەی دووسڵدۆرفی ئەڵمانیا دەستی پێکردەوە

دوای زیاتر لە دوو و ساڵ و 7 مانگ لە وەستانی، گەشتی راستەوخۆی نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و فڕۆکەخانەی دووسڵدۆرفی ئەڵمانیا دەستی پێکردەوە. بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی دەڵێ، هەفتانە یەک گەشت دەبێ، بەڵام هەوڵی زیادکردنی دەدەن.