فڕۆکەخانەی هەولێر: شەوی رابردوو 38 گەشت دواخران

16-12-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەڵێت، شەوی رابردوو بەهۆی تەمەوە 38 گەشت بۆ ئەمڕۆ دواخران. کەشناسێکیش بە رووداوی گوت، "پێشبینی دەکرێ ئەمشەو تەنیا لە دەشتی هەولێر تەم هەبێت."
 
رۆژی سێشەممە، 16ـی کانوونی یەکەمی 2025، ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "شەوی رابردوو دوو جار گەشتەکانی فڕۆکەخانە وەستان. جاری یەکەم کاژێر 08:00ی شەو بوو؛ دواتریش لە کاژێر 03:00ی بەرەبەیان راگیرانەوە تاوەکو نزیک کاژێر 10:00ی بەیانی."
 
بە گوتەی ئەحمەد هۆشیار، بەهۆی تەمەوە 38 گەشت دواخران: "ئەمڕۆ بەیانی دوای ئاساییبوونەوەی کەش، ئەو گەشتانە ئەنجام دران".
 
لەبارەی گەشتەکانی ئەمڕۆوە، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گوتی: "ئەمڕۆ هەموو گەشتەکان ئاسایین و تاوەکو ئێستا هیچ دۆخێکی نائاسایی نییە."
 
لە سلێمانی هیچ گەشتێک نەوەستابوو. دانا محەممەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە رووداوی گوت: "شەوی رابردوو دۆخی کەشوهەوا لە سلێمانی جێگیر بوو؛ پێویستی نەکرد گەشتەکان دوابخەین."
 
بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گوتیشی: "گەشتێکی هەولێریش کە بەهۆی تەمەوە نەیتوانیبوو لە فڕۆکەخانەی هەولێر بنیشێتەوە و لە ئەڵمانیاوە بوو، کاژێر 05:30ی بەرەبەیان لە فڕۆکەخانەی سلێمانی نیشتەوە."
 
هاوکات محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە رووداوی گوت: "کەشوهەوا ئاسایی بووەتەوە. پێشبینی دەکرێ ئەمشەو لە دەشتی هەولێر تەم بەردەوام بێت و سبەینێش لە سنووری گەرمیان تاوەکو خورماتوو تەم هەبێت."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زۆرترین کاڵا هەناردەکراوەکان بریتین لە: کاشی، سیرامیک، شووشە، بەرهەمە پلاستیکییەکان، بەردی ئاسن، گەچ، ئامێری کشتوکاڵ، بەرهەمی پیشە دەستییەکان و سەوزە و میوە

گومرگی کرماشان: هەناردەی کاڵا لە دەروازە سنوورییەکانمانەوە کەمی کردووە

بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای کرماشان رایدەگەیێنێت، لە 10 مانگی رابردوودا هەناردەکردنی کاڵا لە دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکەوە بەراورد بە ساڵی رابردوو هەم لە رووی بڕ و هەم لە رووی نرخەوە کەمی کردووە.