ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: کۆگەیەکی سووتەمەنی لە قامشلۆ بە بۆردوومانی تورکیا تەقییەوە

17-01-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاند، تورکیا بە درۆن هێرشی کردووەتە سەر باڵەخانەیەک لە نێوەڕاستی شاری قامشلۆ کە خەڵکی سڤیلی تێدابووە، لە ئەنجامدا کۆگەیەکی سووتەمەنیی نزیک لەو شوێنە تەقیوەتەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی رۆژی هەینیی دەزگا ئەمنییەکە، کۆگەکە تایبەت بووە بەو سووتەمەنییەی خەڵکی شارەکە بۆ گەرمکردنەوە بەکاریدەهێنن.
 
ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەڵێت، بۆ هەموو کەسێک روون بووەوە کە "تورکیا لە بۆردوومانەکانیدا جیاوازی ناکات و بە شێوەیەکی هەڕەمەکی بۆردوومان دەکات." ئاماژە بەوەش دەکات، سوپای تورکیا چەند رۆژێکە دەستیکردووە بە بەئامانجکردنی کاروانی هاووڵاتییان کە بەرەو بەنداوی تشرین لە باشووری شاری منبج دەڕۆن، بەو هۆیەوە تاوەکو ئێستا ژمارەیەک کەس گیانیان لەدەستداوە.
 
دوای رووخانی دەسەڵاتی ئەسەد لە 8ی کانوونی یەکەمی رابردوو، سوپای نیشتمانیی سووریا کە تورکیا پاڵپشتیی دەکات، هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) چڕ کردەوە.
 
هەسەدە، سوپای دیفاکتۆی بەڕێوەبەرایەتییەکە، کە کورد سەرکردایەتیی دەکات، بە گوتەی خۆی، لە هەندێک شوێنی وەکو تەلڕەفعەت لە باکووری حەلەب و ناوەندی شاری دێرەزوور لە رۆژئاوای فورات بە "رێککەوتن" کشایەوە؛ بەڵام گرووپە چەکدارەکان دەستیان لە هێرشەکانیان هەڵنەگرتووە.
 
سەختترین شەڕ و پێکدادان لە دەوروبەری بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق بەردەوامە. گرووپە چەکدارەکان دەیانەوێت لەو دوو رێگەیەوە بەسەر رووباری فوراتدا بپەڕنەوە بۆ روژهەڵاتی چەمەکە کە مەڵبەندی سەنگ و هێزی کوردستانییەکانە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."