سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات

57 خولەک له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک مەسعود بارزانی برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی دانا ئەحمەد مەجید، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و هەموو ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەکە کرد.
 
سەرۆک بارزانی هیوای خواستووە، "هەڵبژاردنی سەركردایەتیی تازەی بزووتنەوەی گۆڕان خزمەتی پڕۆسەی سیاسی و بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەكان بكات."
 
رۆژی دووشەممە لە شاری کەرکووک، کۆنفرانسی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچوو، تێیدا رێکخەری گشتی و 55 ئەندامی جڤاتی نیشتمانی هەڵبژێردران.

کۆنفرانسەکە بە بەشداریی 2132 کەس کە ساڵی 2017 بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی بزووتنەوەکە ناویان لە بەغدا تۆمار کردبوو مافی بەشداربوونیان هەبوو بەرێوەچوو.
 
دەقی برووسکەی پیرۆزباییەکەی سەرۆک بارزانی:
 
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
 
بەڕێز كاك دانا ئەحمەد مەجید ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان
 
بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەك ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و هەڵبژاردنی ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنەوەكەتان، پیرۆزبایی لە ئێوە و ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەكەم. هیوادارم هەڵبژاردنی سەركردایەتیی تازەی بزووتنەوەی گۆڕان خزمەتی پڕۆسەی سیاسی و بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەكان بكات.
 
هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
 
مسعود بارزانی
17ی شوباتی 2026
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک مەسعود بارزانی

سەرۆک بارزانی: داواکارم لە خودا رەمەزان خێر و بەرەکەت و ئارامی بۆ هەمووان بەدیبهێنێت

سەرۆك بارزانی بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "لە خودای مەزن داواكارم رۆژوو و نوێژ و نزای هەمووان قبووڵ بكات و ئەو مانگە پیرۆزە، خێر و بەرەکەت و ئارامی بۆ هەموو لایەك بەدیبهێنێت."