مەسرور بارزانی و تۆم باراک تاوتوێی هەناردەکردنەوەی نەوت دەکەن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

مەسرور بارزانی و تۆم باراک بە تەلەفۆن قسەیان کرد و تاوتوێی پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتیان کرد لە رێگەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی تورکیا.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست " سڵاو و رێزی سەرۆک دۆناڵد ترەمپی  بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و دەستخۆشی لە سەرۆکی حکومەت کرد بۆ ئامادەیی دەربڕینی بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی فیدراڵ لە پێناو هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی تورکیا".
 
لای خۆیەوە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا، " گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بەردەوامە و تیمی هەرێمی کوردستانیشی راسپاردووە ئاسانکاری بۆ هەناردەکردنی نەوت بکرێت لە پێناو بەرژەوەندی خەڵک لەم دۆخە سەختەدا".
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هەروەها داوای "لە ئەمەریکا کرد بەردەوام بێت لە رۆڵی چاودێرانەی خۆی لە دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی پرسی گومرگ و ئابلوقەی بازرگانی".
 
دەقی راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
 
سەرۆکی حکومەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکاوە پێگەیشت
 
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 3/17 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە باڵیۆز تۆم بەڕاک نێردەی تایبەتی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا پێگەیشت.
 
لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ لەبارەی باردۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان عێراق و ناوچەکە کرا.
 
باڵیۆز تۆم بەڕاک، سڵاو و ڕێزی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ-ی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و دەستخۆشی لە سەرۆکی حکومەت کرد بۆ ئامادەیی دەربڕینی بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی فیدراڵ لە پێناو هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی تورکیا.
 
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بەردەوامە و تیمی هەرێمی کوردستانیشی ڕاسپاردووە کە ئاسانکاری بۆ هەناردەکردنی نەوت بکرێت لە پێناو بەرژەوەندی خەڵک لەم دۆخە سەختەدا.
 
سەرۆکی حکومەت گوتیشی ئەوەی پێویست بێت لەمبارەیەوە بۆ بەرژەوەندی گشتی دەیکەین و داواشی لە ئەمەریکا کرد کە بەردەوام بێت لە ڕۆڵی چاودێرانەی خۆی لە دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی پرسی گومرگ و ئابلوقەی بازرگانی.
هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی بەردەوامی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا لە پێناو ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا کردەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 کۆبوونەوەی سەفین دزەیی بە جیا لەگەڵ کۆنسووڵی هۆڵەندا، تورکیا، ژاپۆن و رووسیا

سەفین دزەیی: هەرێمى کوردستان پابەندە بە پاراستنى نێردە دیپلۆماسییەکان

سەفین دزەیی بە جیا لەگەڵ کۆنسووڵی هۆڵەندا، تورکیا، ژاپۆن و رووسیا کۆبووەوە و دەڵێ، هەرێمی کوردستان نایەوێ ببێتە بەشێک لە شەڕ و ململانێکان، پابەندبوونى هەرێمى کوردستانیشی بە پاراستنى نێردە دیپلۆماسییەکان دووپاتکردەوە.