دوو رۆژە هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی قەڵا لە کەلار نەماوە

17-04-2022
هونەر حەمید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نەخۆشخانەی قەڵا لە کەلار کە تایبەتە بە کۆرۆنا و لەکاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دروستکراوە، دوو رۆژە هیچ نەخۆشێکی تێدا نەماوە.
 
دکتۆر حارس محەممەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی کەلار بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لەکاتی هاتنی کۆرۆناوە تاوەکو ئێستا سێ هەزار و 700  نەخۆش هێنراونەتە نەخۆشخانەکەمان و چارەسەریان وەرگرتووە."
 
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی کەلار گوتیشی، "350 نەخۆش، دوو پزیشک و کارمەندێک گیانیانلەدەستداوە."
 
دکتۆر حارس ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا نەخۆشخانەکە چۆڵ بووە، بەڵام کۆرۆنا کۆتایی نەهاتووە. دەشڵێت، "بیرمان لەوە کردووەتەوە کە نەخۆشخانەکە بکەینە قاوشی نەخۆشی هەناوی."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی گشتیی کەرکووک

لە کەرکووک زیاتر لە دوو هەزار دۆنم زەوی بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی مامۆستایان تەرخان دەکرێ

زیاتر لە دوو هەزار دۆنم زەوی بۆ مامۆستایانی کەرکووک تەرخان دەکرێ بۆ ئەوەی یەکەی نیشتەجێبوونی تێدا دروست بکەن. بەڕێوەبەری خوێندنی کوردیی پارێزگاکە داوادەکات زەوی و یەکەی نیشتەجێبوون مامۆستایانی خوێندنی کوردی بگرێتەوە.