رووداو دیجیتاڵ
هێزە ئەمنییەکانی ئێران شاعیر و چالاکڤانێکی مەدەنی خەڵکی شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان دەستبەسەرکرد.
هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ماڵەکەی خۆیدا ئارام فەتحی، شاعیر و چالاکڤانێکی مەدەنی نیشتەجێی شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان دەستبەسەرکرد.
بەگوتەی کەسانی نزیک لەو چالاکڤانە، هێزەکانی ئێران لەکاتی دەستبەسەرکردنیدا ئامادەنەبوون بڕیاری دادگای پێ نیشان بدەن و ماڵەکەیان پشکنیوە و بەشێک لە کەلوپەلی تایبەتی ئەویان لەگەڵ خۆیان بردووە.
تاوەکو ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی راگرتنی ئەو چالاکڤانە دیار نییە.
ئارام فەتحی پێشتریش بەهۆی هەڵوێستەکانی و هەروەها چالاکییە کولتووری و مەدەنییەکانی چەندجارێک لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و زیندانی کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ