نەریمان عوسمان باوکی سێ منداڵ و ئامۆزای ئازاد جوندیانی لە هێرشی ئەمڕۆی هەولێر کوژرا

17-07-2019
عومەر شایان
نیشانەکردن هەولێر
A+ A-

رووداو-هەولێر

نەریمان عوسمان باوکی سێ منداڵ کە لە رووداوی هێرشەکەی ئەمڕۆی هەولێر کوژراوە، بۆ کاری تایبەت لە جوندیانەوە هاتووەتە هەولێر و لەو رێستۆرانتە نانی خواردووە.
  
سەرچاوەیەک لە بنەماڵەی ئازاد جوندیانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "یەکێک لە کوژراوەکانی رووداوەکەی ئەمڕۆی هەولێر نەریمان عوسمان محەممەد عەلییە، کە ئامۆزای ئازاد جوندیانیە. سێ منداڵی هەیە و لە گوندی بێشووکی جوندیان دادەنیشێت".

 


بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە، "نەریمان عوسمان بۆ کارێکی تایبەتی خۆی هاتووەتە هەولێر و ئەمڕۆ دیارە لەو رێستۆرانتە نانی خواردەوە کە بەهۆیەوە کەوتووەتەبەر رووداوی تەقەکردنەکە و گیانی لەدەستداوە".

 

دوای ئەوەی تەرمەکەی لە پزیشکی دادی هەولێر رادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە، لە مزگەوتی ئەبوبەکر سدیقی هەولێرەوە بەرەو جوندیان بەڕێکرا بۆ ئەوەی لەوێ بەخاکبسپێردرێت.

یەکێک لە دوایین پۆستەکانی دروود بووە بۆ پێغەمبەر (د خ)




کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

درۆنەکە نەتەقیوەتەوە

درۆنێک لەنێو کافتریایەکی هەولێر کەوتەخوارەوە و زیانی گیانی نەبوو

لە بەردەوامیی شەوی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەدا، جارێکی دیکە ئاسمانی هەولێر بووەوە ئامانجی درۆنی "گرووپە لەیاسا دەرچووەکانی عێراق". کاژێر 12:00ـی شەوی رابردوو، درۆنێک لە چاوتروکانێکدا بنمیچی کافتریایەکی لە شەقامی ئیسکان بڕی و لەنێو کافتریاکەدا کەوتە خوارەوە؛ ئەو شوێنەی کە جێگەی کات بەسەربردنی گەنجانی شارەکەیە.