رووداو دیجیتاڵ
لە پیرمام، سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئیئتیلافی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی ئەیاد عەللاوی کرد.
رۆژی یەکشەممە، 17ی ئەیلوولی 2023، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئیئتیلافی نیشتیمانی بە سەرۆکایەتیی ئەیاد عەللاوی کرد.
بەپێی راگەیێندراوێکی بارەگای بارزانی، "لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دواپێشهاتەکان ئاڵوگۆڕ کرا."
پەیوەست بە کێشەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، وەک لە راگەیێندراوەکەی بارەگای بارزانیدا هاتووە: "هەردوولا جەختیان لە پێویستیی چارەسەرکردنی گرفتەکان کردەوە بەرلەوەی گرفتەکان پەرە بستێنن و قووڵتر ببنەوە. ئەویش بەپێی دەستوور و لە رێگەی دیالۆگی بەردەوام".

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ