رووداو دیجیتاڵ
دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت دەڵێت، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە بۆ ماوەیەک دەروازەکە دادەخرێت.
دەروازەکە لە راگەیێندراوێکدا هاووڵاتییان و گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە، داخستنەکە کاتییە، بەڵام تاوەکو ئێستا کاتی کردنەوەی دیارنییە.
باسی لەوەش کردووە، "هۆکاری داخرانی دەروازەی زێت، دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکییە بۆ سیستمی دەروازەی دەرەجیک لە دیوی تورکیا، بەڵام لە دیوی سنووری هەرێمی کوردستان (زێت) هیچ کێشەی نییە. هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە".
دەقی راگەیێندراوەکە:
ئەمڕۆ دووشەممە، 17-11-2025، بەهۆی درووستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی، هاووڵاتییان و گەشتیارانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە، دەروازەی نێودەوڵەتی زێت-دەرەجیک بۆ ماوەیەکی کورت دادەخرێت. بۆیە، هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە، دەروازەکە بە ماوەیەکی کورت داخراو دەبێت و تاوەکو ئەم ساتە کاتی کردنەوەی دەروازە نادیارە.
هۆکاری داخرانی دەروازەی زێت، دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکییە بۆ سیستمی دەروازەی دەرەجیک دیوی تورکیا، بەڵام لە دیوی سنووری هەرێمی کوردستان (زێت) هیچ کێشەی نییە. هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە. لەگەڵ کردنەوەی دەروازەکە ئاگادارتان دەکەینەوە.
راگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ