بزووتنەوەی گۆڕان: سوورین لەسەر پرۆژەی لامەرکەزی بۆ هەموو پارێزگاکان

18-01-2021
ئەرکان عەلی
ئەرکان عەلی
ئەندامێکی لیژنەى لامەرکەزى لە بزووتنەوەى گۆڕان دەڵێت، داواى لامەرکەزییان کردووە و بووەتە پرسێکى نیشتمانى لایان
ئەندامێکی لیژنەى لامەرکەزى لە بزووتنەوەى گۆڕان دەڵێت، داواى لامەرکەزییان کردووە و بووەتە پرسێکى نیشتمانى لایان
نیشانەکردن لامەرکەزی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دواى هەوڵە نوێیەکانى ئەم چەند رۆژەى یەکێتى، بزووتنەوەى گۆڕانیش پێداگریی خۆی دووپات دەکاتەوە بۆ چەسپاندنى لامەرکەزیی سەرتاسەری لە هەرێمى کوردستان.
 
ئێستا دۆڵابەکانى حکومەت سێ جۆر پرۆژەى لامەرکەزیی تێدایە، یەک یەکێتی، دوو گۆڕان و سێش پارتى. ئەوەى پارتى لامەرکەزییە لەسەر بنەماى پێکهێنانى کابینەى نۆ کە شۆڕکردنەوەى دەسەڵاتى کارگێڕییە، ئەو دووانەى دیکەش لامەرکەزیی ئیداری، دارایی، یاسایی و هونەرین.
 
چۆمان محەممەد، ئەندامى لیژنەى لامەرکەزى لە بزووتنەوەى گۆڕان دەڵێت "وەکو گۆڕان لە سەردەمى دروستبوونەوە تاوەکو ئێستا و تاوەکو رێککەوتنمان لەگەڵ پارتى، داواى لامەرکەزیمان کردووە و بووەتە پرسێکى نیشتمانى لامان، بۆیە لەسەر ئەم مەبدەئەمان شەڕ دەکەین".
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، گۆشەى ئابووریی گۆڕان و کوتلەى وەزاریی یەکێتی، چەند جارێک داواى فایلێکیان لە وەزارەتى دارایی کردووە کە تێیدا بە ژمارە روونى بکاتەوە داهات و خەرجیى سلێمانى چەندە، بەڵام لەبەرئەوەى حکومەت لە باشماخ تاوەکو ئیبراهیم خەلیل یەک جۆر وەسڵى وەرگرتنى پارەى هەیە، بۆ وەزارەت جیاکردنەوەى داهاتەکان کاتى زۆرى دەوێت.
 
میران محەممەد، ئەندامى مەکتەبى سیاسىی یەکێتى ئاماژە بەوە دەکات "ئەگەر پارێزگاى سلێمانی داهاتەکەى لابێت، بۆ خەڵکى رووندەکاتەوە و گلەیی خەڵک نامێنێت، بەڵام ئەگەر هەموو داهات چووەوە هەولێر، ئەوکات گلەییەکان هەر دەمێنن. بۆیە لە دۆخى ئێستاشدا پێمانوایە نە هەولێر نەوت دەنێرێت، نە بەغداش پارە و، فریادڕەس هەر لامەرکەزییە".
 
کاکەمین نەجاڕ، ئەندامى مەکتەبى سیاسىی پارتى باسی لەوە کرد " لەگەڵ یەکێتى و گۆڕان رێککەوتنمان هەیە کە پێمان باشە لامەکەزیی ئیداری پەیڕەو بکرێت و بە راشکاویش هەر سێ لامان وتوومانە لەگەڵ لەتکردنى هەرێمى کوردستان نین".
 
کۆتاییەکانى ساڵى رابردوو، ئەنجوومەنى وەزیران لیژنەیەکى یاسایی ناردە لاى یەکێتى و پارتى بۆ سلێمانى، ئەوەى دەست رووداو کەوتووە ئەوەیە کە مانگێک زیاترە لیژنەکە راپۆرتێکى وردى بۆ حکومەت ناردووە کە دەرخەرى داواکارییەکانى ئەو دوو لایەنەیە و راپۆرتەکە تەنیا بڕیارێکى ئەنجوومەنى وەزیرانى ماوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتە لە سلێمانی.

ئەمڕۆ دوایین رۆژ بوو بۆ کۆنفرانسی گۆڕان؛ کەی دەیکەن؟

هەرچەندە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆی وەکو دواکات بۆ بزووتنەوەی گۆڕان دیاریکردبوو کۆنفرانسی گشتیی بکات، بەڵام بزووتنەوەکە کۆنفرانس ناکات. بەرپرسێکیان دەڵێت: "سەرەتای ساڵی نوێ کۆنفرانسی یەکلاکەرەوە دەکرێ".