سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی کوردستان: قورئانخوێندن بە دەنگی بەرز لەلایەن ئافرەتانەوە رێگەپێدراوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی کوردستان، قورئانخوێندن بەدەنگی بەرز لەلایەن ئافرەتانەوە بە رێگەپێدراو دەزانێت. د. عەبدوللـەتیفیش کە یەکێکە لە رێبەری سەلەفییەکانی کوردستان هەمان بۆچوونی هەیە، بەڵام دەڵێت، نابێت بە "مەکر و ناز"ـەوە بیخوێنێتەوە.
 
د. عەبدوڵڵا سەعید وەیسی، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز بە دەنگی بەرز بۆ ئافرەت لە روانگەی ئایینی ئیسلامەوە رێگەپێدراوە."
 
سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، "دەنگی ئافرەت عەورەت نییە، بۆیە هیچ کێشەیەک لەوەدا نییە کە بە دەنگی بەرز قورئان بخوێنێت."
 
هاوکات د. عەبدوللـەتیف ئەحمەد، ‏یەکێک لە رێبەرانی ‏سەلەفییەكانی باشووری كوردستان بە رووداوی گوت: "رای زۆرینەی زانایان لە مالیکییەکان، شافیعییەکان و حەنبەلییەکان ئەوەیە کە خوێندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن ئافرەتانەوە بە دەنگی بەرز رێگەپێدراوە."
 
د. عەبدوللـەتیف ئەحمەد گوتی: "هەر کاتێک قورئانخوێندنەکە فیتنەی تێدا نەبێت، واتە ئافرەتەکە بە ناز و مەکرەوە دەنگی ناسک نەکاتەوە بەمەبەستی ئەوەی سەرنجی پیاوان بۆ لای خۆی رابکێشێت، نەوەک بۆ لای قورئانەکە."
 
بەڵام دوای نزیکەی دوو کاژێر و نیو لە بڵاوبوونەوەی دەقی گوتەکەی لە پۆرتاڵ و پلاتفۆرمەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، د. عەبدوللـەتیف ئەحمەد روونکردنەوەیەکی بۆ رووداو نارد و تێیدا گوتی: "ئەو فەتوایەی من تەنیا بۆ دەنگی ئاسایی ئافرەتە نەک بۆ رەنگیشی، واتە من لەگەڵ ئەوە نیم ئافرەتێکی ناسک و جوان بە کۆڵێ ماکیاجەوە بهێنرێتە سەر شاشە بۆ قورئان خوێندن، کە خەڵکی زیاتر بیریان لای ئافرەتەکەیە نەک قورئانەکە."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

داود [لای چەپ] و جێسی.

لە فلیپینەوە بۆ هەولێر؛ خۆشەویستیی داود و جێسی سنوورەکان دەبڕێت

نێوان کوردستان و فلیپین هەزاران کیلۆمەترە، بەڵام بۆ داود و جێسی، خۆشەویستی هەموو سنوورە جوگرافییەکانی سڕییەوە. چیرۆکەکەیان لە نامەیەکی سادەی فەیسبووکەوە دەستیپێکرد و ئێستا لێرە، لەژێر ئاسمانی هەولێر، سێیەمین ڤالانتاینی تەمەنیان پێکەوە بەڕێ دەکەن.