رووداو دیجیتاڵ
دەستەی ناوخۆ لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر زنجیرەیەک رێکاری بۆ رۆژانی جەژنی نەورۆز راگەیاند.
دەستەی ناوخۆی بەڕێوەبەرایەتییەکە پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو پێکهاتەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دەکات بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە و هیوا دەخوازێت جەژنەکە بە خۆشی و ئارامی بەسەربەرن.
رێکارەکانی دەستەکە لە گشتاندنێکی فەرمیدا بڵاوکراونەتەوە و دەڵێت، ئامانجیان پاراستنی ئاسایش و سەلامەتیی هاووڵاتییانە لە ئاهەنگەکانی نەورۆزدا.
رێکارەکانیش بریتین لە:
- قەدەخەکردنی جووڵەی بارهەڵگر و تانکەرەکان لە کاژێر 6:00ـی بەیانیی رۆژی پێنجشەممە، 20ـی مانگ تاوەکو کاژێر 6:00ـی بەیانیی رۆژی شەممە 22ـی ئادار.
- قەدەخەکردنی جووڵەی ماتۆڕسکیل لە کاژێر 6:00ـی بەیانیی رۆژی چوارشەممە، 19ـی ئادار تاوەکو کاژێر 6:00ـی بەیانیی رۆژی شەممە 22ـی ئادار.
- هاتنەژورەوەی هەموو جۆرە کاڵایەک لە کاژێر 6:00ـی بەیانیی رۆژی پێنجشەممە، 20ـی ئادار تاوەکو کاژێر 6:00ـی بەیانیی رۆژی شەممە 22ـی ئادار قەدەخە دەکرێت.
- قەدەخەکردنی تەقەکردن لەلایەن سەربازان، ئەندامانی دیکەی هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتییان. ئەوەی تەقە بکات لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت و چەکەکەی دەستی بەسەردا دەگیرێت تەنانەت ئەگەر مۆڵەتیشی هەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ