چەند کەسێک هێرش دەکەنە سەر قایمقامی قەزای ناوەندیی کەرکووک و برینداری دەکەن

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
ساتی دەستگیرکردنی کەسێک لە رووداوەکەدا
ساتی دەستگیرکردنی کەسێک لە رووداوەکەدا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

چەند کەسێک لە گەڕەکێکی کەرکووک، هێرش دەکەنە سەر فەلاح یایچی، قایمقامی بەوەکالەتی قەزای ناوەندی شارەکە و برینداری دەکەن.
 

نزیکەی کاژێر 02:30ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، لیژنەیەکی لابردنی زێدەڕۆیی کە قایمقامی کەرکووک سەرپەرشتی دەکات، بە شۆفڵ و گەڵابە دەچنە گەڕەکی خەزرا بۆ رووخاندنی هەندێک خانوو کە بەپێی زانیاریی پەیامنێری رووداو، خانووەکان بەشێوەی زێدەڕۆ دروستکراون و پێشتر ئاگادارکرابوونەوە کە دەبێت بڕووخێنرێن، بەڵام لەگەڵ گەیشتنی لیژنەکە و رووخاندنی خانووەکان، خەڵکی شوێنەکە رووبەڕووی لیژنەکە دەبنەوە.

هیوا حوسامەدین، پەیامنێری رووداو لە کەرکووک رایگەیاند، "پۆلیس چەند گولـلەیەکی بە ئاسماندا تەقاندبوو بۆ ئەوەی خەڵکەکە نزیکی قایمقام نەبنەوە، بەڵام خەڵکەکە بە دار و بەرد لە سەر و قۆڵی قایمقامیان داوە و برینداریان کردووە."

بە گوتەی پەیامنێری رووداو، "ئێستا قایمقام لە نەخۆشخانەی گشتیی کەرکووکە؛ چارەسەری پزیشکی بۆ دەکرێت و تەندروستیی جێگیرە."

فەلاح یایچی، قایمقامی ناوەندیی کەرکووک بەوەکالەت لە دوای 16ی ئۆکتۆبەری 2017ـەوە، بووەتە قایمقامی قەزای ناوەندیی کەرکووک و رۆژی 16ی ئەم مانگە و لە رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری کەرکووک و پۆستەکانی دیکە، پۆستەکەی لێ وەردەگیرێتەوە و ئاڤێستا شێخ محەممەد لە شوێنی ئەو دەبێتە قایمقام.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گازی ماڵان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پشکی گازی ماڵان زیادکرا؛ کەی دۆخەکە تەواو ئاسایی دەبێتەوە؟

بەرپرسانی سلێمانی دەڵێن، تەواوی کارگەکانی گاز ئەمڕۆ بەرهەمیان هەبووە و گاز لە هەموو گەڕەکەکان دابەشکراوە. پارێزگاری هەولێر دەڵێ، بەڵێنی ئاساییکردنەوەی دۆخەکە دراوە. قایمقامەکانی دهۆک و هەڵەبجە ئاماژە بەوە دەکەن، پشکی گازیان زیاد کراوە. لە کەرکووکیش دۆخەکە ئاساییە.