کەسێک لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا کچێکی خزمی دەکوژێت

18-06-2021
بڕوا کیانی @brwakyani
نیشانەکردن کوشتن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە شارۆچکەی تەق تەق، گەنجێک دەستڕێژی گولـلە لە کچێک دەکات و برینداری دەکات، دواتریش بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانلەدەست دەدات. 
 
نەقیبی پۆلیس، هەرێم دڵشاد عەلی، لێپرسراوی بنکەی پۆلیسی تەق تەق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 06:15 خولەک لە رووداوەکە ئاگادارکراونەتەوە. ئەو کچەی کوژراوە کچی ئامۆزای تەقەکەرەکە بووە. 
 
هەرچەندە پۆلیس بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی کە هەرێم دڵشاد عەلی بۆ رووداوی ئاشکراکرد، رووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە.
 
کچەکە ناوی ئەوین ئەحمەد عوسمانە و بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، لەدایکبووی ساڵی 2003یە. ئەو کەسەیشی تەقەی لێکردووە ناوی (ئـ. ح. ح.)ـە و لەدایکبووی 2000ـە. 
 
رووداوەکە لە پارکی گەشتیاریی تەق تەق بووە، ئاهەنگەکەش وەکو لێپرسراوی بنکەی پۆلیسی تەق تەق باسی کرد، هی کەسێکی ناسیاوی ئەو دوو ماڵە بووە. 
 
تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە. لێپرسراوی بنکەی پۆلیسی تەق تەق رایگەیاند، "لەکاتی لێکۆڵینەوە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە." 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو کە لە کەسێکی نزیکی ئەو کچەوە دەستی کەوتووە، کوشتنەکە لەسەر ئەوە بووە کە ئەو کوڕە چووەتە خوازبێنیی کچەکە، بەڵام پێی رازی نەبووە و شوی پێنەکردووە. ئەو کەسە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر کوڕەکە هەڕەشەی لە کچەکە کردبوو، بەڵام خێزانەکەی بە هەند وەریان نەگرتبوو. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕانی تیمی مەلەوانی بەدوای ئەو سێ منداڵەی کەوتنە نێو رووباری گەلی عەلی بەگ

بەرگریی شارستانیی سۆران: 37 کاژێرە بەدوای سێ منداڵەکەدا دەگەڕێین و هیچ سەرەداوێک نییە

37 کاژێرە تیمەکانی بەرگریی شارستانی بەدوای ئەو سێ منداڵەدا دەگەڕێن کە لە گەلی عەلی بەگ کەوتنە نێو ئاوەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نە سێ منداڵەکە و نە ئۆتۆمبێلەکەیش نەدۆزراونەتەوە.