وەزارەتی پێشمەرگە: ئەمریکا هاوکارییەکانی بۆ پێشمەرگە رانەگرتووە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، دەنگۆی راگرتنی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە بێ بنەمان و پرۆسەی پاڵپشتییەکان بەپێی ئەو لێکتێگەیشتنە هاوبەشەی لەنێوان وەزارەتی جەنگی ئەمریکا و وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە.
 
رۆژی یەکشەممە، 3ـی ئایاری 2026، وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیێندراوێکدا گوتی: چەند رۆژێکە دەنگۆی ئەوە بڵاودەکرێتەوە کە گوایە هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە راگیراون. ئەم دەنگۆیانە بێ بنەمان و پرۆسەی پاڵپشتییەکان بەپێی ئەو لێکتێگەیشتنە هاوبەشەی لە نێوان وەزارەتی جەنگی ئەمریکا و وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە کە لە پێناو سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە واژۆ کراوە."
 
وەزارەتەکە ئاماژە بەوش دەدات کە "تەنیا هاوکارییەکانی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش وەستاون، ئەویش بەهۆی سنووداربوون و کەمبوونەوەی چالاکییەکانی تیرۆریستانی داعش."
 
هاوکات، باس لەوە دەکات، هاوکارییە دارایی و لۆجیستییەکانی ئەمریکا، کە بەپێی خشتەیەکی کاتیی دیاریکراو، رێکخراون، دوا کاتی کۆتاییهاتنی ئەم لێکتێگەیشتنە، مانگی نۆی ساڵی 2026ـە. چاوەڕوانیش دەکرێت لە ماوەی ئایندەدا، گفتوگۆکردن بۆ واژۆکردنی لێکتێگەیشتنێکی نوێ لە نێوان هەردوولادا بێتە ئاراوە."
 
ئەوە لەکاتێکدایە، بەپێی رەشنووسی پڕۆژە بودجەی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا بۆ ساڵی 2027، گۆڕانکاری تەواو بەسەر هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی شەڕی دژە تیرۆردا هاتووە، بەجۆرێک ئەو هاوکاریانەی تایبەتبوون بە پڕچەک کردن و مەشق و راهێنان لە ساڵی 2026 بۆ هێزەکانی پێشمەرگە نزیکەی 61 ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام لە رەشنووسی پڕۆژە بودجەی نوێدا بۆ سفر دۆلار دابەزیوە.
 
لابردنی هاوکارییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە لەم پڕۆگرامەدا، لەکاتێدایە لە چوارچێوەی هەمان پڕۆگرام دا، وەزارەتی جەنگی ئەمریکا داوای 38 ملیۆن و 600 هەزار دۆلار بۆ وەزارەتی بەرگری عێراق و هەروەها 57 ملیۆن و 452 هەزار و 160 دۆلاریان بۆ دژە تیرۆری عێراقی کردووە، کە بەیەکەوە دەکاتە زیاتر لە 96 ملیۆن و 452 هەزار دۆلار. 
 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرهەمی گەنمی جووتیاران. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

حکومەتی عێراق 12 ملیار دینار بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکات

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان دەڵێ، حکومەتی عێراق بڕی 100 ملیار دیناری وەک شایستەی دارایی بۆ جووتیاران لە سەرتاسەری عێراق خەرج کرد، کە پشکی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 12 ملیار دینارە.