سەرۆك بارزانی: پەڕینەوە لە رووباری ئاراس رەتكردنەوەی داگیركاری و بندەستی بوو

18-06-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن رووباری ئاراس سەرۆک بارزانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک بارزانی رایدەگەیێنێت، پەڕینەوە لە رووباری ئاراس كاریگەرییەكی یەكلاكەرەوەی لەسەر مانەوەی دۆزی رەوای كورد لەو كات و لە قۆناغەكانی داهاتوو بەجێهێشت. هەروەها ئەو داستانە بە رەتكردنەوەی داگیركاری و بندەستی ناودەبات کە "ئومێدی مانەوە و خەباتی لە دڵی گەلی كورد بە زیندوویی هێشتەوە".
 
سەرۆک مەسعود بارزانی لە ساڵیادی پەڕینەوەی مەلا مستەفا بارزانی و هاوڕێکانی لە رووباری ئاراس پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "ئەمڕۆ حەفتا و چوار ساڵ بەسەر داستانی مێژوویی پەڕینەوەی بارزانیی نەمر و یاوەرانی لە رووباری ئاراسدا تێدەپەڕێت. لە 18ـی حوزەیرانی 1947ـدا دوای پەنجاوسێ رۆژ شەڕ و بڕینی سنووری ئێران و عێراق و توركیا و رووبەڕووبوونەوەی سوپا و چەکدارانی سێ دەوڵەت و پووچەڵکردنی هەڕەشەی دووژمنان لە رێڕەوێكی دوورودرێژ و سەختدا بارزانیی نەمر و یاوەرانی توانیان لە ڕووباری ئاراس بپەڕنەوە و بچنە خاكی یەكێتیی سۆڤییەت". 
 
سەرۆک بارزانی ئاماژە بەوە دەدات کە "ئەو داستانە رەهەندی نەتەوەیی و مێژوویی و سیاسی و سەربازیی گەورەی هەبوو و، كاریگەرییەكی یەكلاكەرەوەی لەسەر مانەوەی دۆزی رەوای كورد لەو كات و لە قۆناخەكانی داهاتوو بەجێهێشت".
 
لە پەیامەکەیدا سەرۆک مەسعود بارزانی دەڵێت "لەدوای رووخانی كۆماری كوردستان لە مەهاباد هەموو هەوڵی دووژمنان ئەوە بوو كە كۆتایی بە خەبات و تێكۆشانی گەلی ستەملێكراوی كورد بهێنن و ئیرادەی مرۆڤی كورد بشكێنن. بەڵام لەو داستانە مێژووییەدا ئیرادەی گەلەكەمان بەسەر پیلانی دووژمنان سەركەوت و ئەوە سەلمێندرا كە ئیرادەی بەرخودان و خۆبەدەستەوەنەدان لەنێو رۆڵەكانی گەلی كوردا هەر دەمێنێت و ئەو ئیرادەیە لە هەموو هێز و سوپا و پیلانێك بەهێزترە".
 
سەرۆک بارزانی داستانی مێژوویی "پەڕینەوەی بارزانیی نەمر و یاوەرانی لە ڕووباری ئاراس" بە  رەتكردنەوەی داگیركاری و بندەستی ناودەبات کە "ئومێدی مانەوە و خەباتی لە دڵی گەلی كورد بە زیندوویی هێشتەوە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

درۆنەکە نەتەقیوەتەوە

درۆنێک لەنێو کافتریایەکی هەولێر کەوتەخوارەوە و زیانی گیانی نەبوو

لە بەردەوامیی شەوی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەدا، جارێکی دیکە ئاسمانی هەولێر بووەوە ئامانجی درۆنی "گرووپە لەیاسا دەرچووەکانی عێراق". کاژێر 12:00ـی شەوی رابردوو، درۆنێک لە چاوتروکانێکدا بنمیچی کافتریایەکی لە شەقامی ئیسکان بڕی و لەنێو کافتریاکەدا کەوتە خوارەوە؛ ئەو شوێنەی کە جێگەی کات بەسەربردنی گەنجانی شارەکەیە.