رووداو دیجیتاڵ
سۆفی عومەر، بە "پڵنگی شایی" ناسراوە، ناسراوییەکەی سنووری ناوچەکەی خۆی بڕیوە، ئێستا ئیدی شایی و هەڵپەڕکێکەی بووەتە چاڵێنجێکی بەنێوبانگی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەتایبەت تیک تۆک. خەڵک لەوپەڕی دنیاوە سەیری سەما و هەڵپەڕکێی سۆفی دەکەن و لاسایی دەکەنەوە.
هەڵپەڕکێی سۆفی عومەر لە یوتیوبیش بینەری زۆریان هەن، یەکێک لە ڤیدیۆکانی زیاتر لە 7 ملیۆن و 100 هەزار تەمەشاکەری هەیە و ئەوانی دیکەشی هیچی لە ملیۆنێک بینەر کەمتری نییە.
عومەر چەلیک، بە سۆفی عومەر ناسراوە، چونکە ریشی هەیە و لە بنەماڵەیەکی سۆفییە. ساڵی 1961 لە گوندی (بێتکارۆک) لە قەزای شەمزینان لە باکووری کوردستان لەدایک بووەو لە عەشیرەتی گەردییە. تەمەنی 15 ساڵ بووە کە ژیانی هاوژینی پێکهێناوە، ئێستا باوکی 5 کوڕ و 5 کچە. 20 ساڵە لە زۆربەی شاییەکاندا سەرچۆپی بەرنادات.
هەر لە منداڵییەوە سۆفی خووی داوەتە شایی و هەڵپەڕکێ و دەڵێ، 'شوانی مەڕ بووم، بەبێ ساز و گۆرانی لەسەر یەک پێ هەڵپەڕکێم دەکرد'. ئەوە 20 ساڵە بەردەوام دەچێتە شاییەکانی ناوچەکە.
شەوکەت هەرکی پەیامنێری رووداو لە رۆژی 1ی ئوکتۆبەری 2019 هەڤپەیڤینێکی کورتی لەگەڵ سۆفی عومەر کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ