رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا، کە هاوکات سەرۆکی پارتی ئاییندەیە، لە دهۆک کۆبوونەوە و جەختیان لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا کردەوە.
ئێواره‌ی ئەمڕۆ سێشەممە 18-11-2025 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ ئەحمەد داوودئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا و سەرۆکی پارتی ئایینده، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ تورکیا و دۆخی ناوچه‌که‌یان تاوتوێ کرد.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا جه‌ختیان له سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیا کرده‌وه و هاوڕا بوون که "کاریگه‌ریی ئه‌رێنیی به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌که‌وه ده‌بێت." هه‌ر لەوباره‌یه‌وه پشتگیریی هه‌موو لایه‌کیان بۆ پرۆسه‌که به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا.
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و داهاتووی پرۆسەی سیاسی له عێراق، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ