سەرۆک بارزانی و سوودانی: یاسای هەڵبژاردن پێویستی بە گۆڕینە

18-11-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆک مەسعود بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دهۆک کۆبوونەوە. هەردوو تیشکیان خستەسەر "گۆڕین"ـی یاسای هەڵبژاردن لەپێناو "دادپەروەری" زیاتر.
 
بەگوێرەی بارەگای بارزانی، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا "پیرۆزباییان" لەیەکتری کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کەشێکی ئارام و بێ کێشە و هەردوولا هیوایان خواست ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی عێراق بێت.
 
بارەگای بارزانی دەڵێت، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر "یاسای هەڵبژاردن لەپێناو دادپەروەریی زیاتر پێویستی بە گۆڕینە."

 

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لە کۆبوونەوەکە بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ کران.
 
لە دیدارەکەدا هەریەک لە فوئاد حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و بەها ئەعرەجی و ئەحمەد ئەلئەسەدی و قوسەی مەحبوبە، ئەندامانی هاوپەیمانێتیی ئاوەدانکردەوە و گەشەپێدان ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
 
دەقی راگەیێندراوەکە:
 
سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە
 
ڕۆژی سێشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2025 لە شاری دهۆک سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ کۆبووەوە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا پیرۆزباییان لەیەکتری کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە کەشێکی ئارام و بێ کێشە بەرێوەچوو و هەردوولا هیوایان خواست ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی عێراق بیت.
 
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر یاسای هەڵبژاردن لەپێناو دادپەروەریی زیاتر پێویستی بە گۆڕین هەیە.
 
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ کران.
 
جێگەی ئاماژەپێدانە لەو دیدارەدا هەریەک لە فوئاد حوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و بەها ئەعرەجی و ئەحمەد ئەلئەسەدی و قوسەی مەحبوبە ئەندامانی هاوپەیمانێتیی ئاوەدانکردەوە و گەشەپێدان ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.