مێرمنداڵێک لە گەرمیان بەهۆی تەقینی مۆبایل پێیدا گیانی لەدەستدا

18-12-2022
هونەر حەمید
A+ A-
 
رووداو - گەرمیان

مێرمنداڵێک لە سنووری گەرمیان دوای ئەوەی مۆبایلی پێدا دەتەقێت، بەشێکی زۆری جەستەی دەسووتێت و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
 
شەوی رابردوو مێرمنداڵێک بەناوی وسام عەلی محەممەد، تەمەن 16 ساڵ، کە دانیشتووی گوندی عیسایی سنووری باوەنووری گەرمیانە دوای ئەوەی مۆبایل پێیدا دەتەقێت و بەشێکی زۆری جەستەی دەسووتێت.
 
دوای رووداوەکە، بە گوتەی جهانگیر محەممەدی ئامۆزای، وسام بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی شاری سلێمانی کراوە، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە و کەمێک پێش ئێستا (کاژێر 12:00) لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی گیانی لەدەستدا.
 
جهانگیر محەممەد، ئامۆزای ئەو مێرمنداڵە بە رووداوی راگەیاند، "مۆبایلەکەی جۆری ئایفۆنە و لەژێر سەریدا بووە، کاژێر 02:00ی شەو لەکاتی خەودا پێیدا تەقییەوە و جەستەی سووتاندووە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 سوپای عێراق رێگە نادات جووتیارانی کورد لە پردێ دانەوێڵەکەیان بدوورنەوە.

مەرجی سوپا بۆ جووتیارانی کورد: دان بە زێدەڕۆیی دا بنێن، ئینجا دروێنە بکەن

لە گوندی گورزەیی سەر بە ناحیەی پردێ، گرژییەکانی نێوان جووتیارانی کورد و سوپای عێراق سەریهەڵداوەتەوە. سوپا رێگری لە دروێنەی 1400 دۆنم گەنمەشامی دەکات و واژۆکردنی بەڵێننامەیەکی کردووەتە مەرج، کە جووتیاران بە "دەستبەرداربوون لە مافی خاوەندارێتی" دەزانن. بەڕێوەبەری ناحیەی پردێ دەڵێت، پارێزگاری کەرکووک "شێوازی بەڵێننامەکە دەگۆڕێت."