پاسپۆرتی سلێمانی: بەبێ نۆرەگرتن پاسپۆرت بۆ دانیشتووانی چەمچەماڵ دەردەکەین

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، خەڵکی چەمچەماڵ بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن. راشیگەیاند، نووسراویان بۆ بەغدا کردووە تاوەکو ئەوانەی مامەڵەکانیان بەهۆی لافاوەوە تێکچووە، لە رسومات ببەخشرێن.
 
رۆژی پێنجشەممە، 18ـی کانوونی یەکەمی 2025، سالار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هەموو ئەو کەسانەی دانیشتووی چەمچەماڵن و بەهۆی لافاوەکەوە تەواوبوونی مامەڵەکانیان وەستاوە، دەتوانن سەردانی ئێمە بکەن و بەبێ نۆرە و راستەوخۆ کارەکانیان تەواو دەکرێت."
 
بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی داوای لە خەڵکی قەزاکە کرد، بەیانیان کاژێر 08:30 سەردانیان بکەن بۆ مامەڵەکانیان. گوتیشی: "رۆژانە هەرچەند هاووڵاتییەکی چەمچەماڵ بێت، کارەکانیان راناگیرێت و رایی دەکرێن."
 
بە گوتەی سالار عەبدوڵڵا، نووسراوێکیان ئاراستەی بەغدا کردووە، تاوەکو ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەکەوە پاسپۆرتەکانیان تێکچووە لە رسوومات ببەخشرێن. گوتیشی: "چاوەڕێی وەڵامی بەغداین، تاوەکو ئێستا وەڵامیان نەداوینەتەوە."
 
7ی 12ی 2025، شەپۆلێکی بارانبارین باشووری کوردستانی گرتەوە و بۆ سێ رۆژ بەردەوام بوو. بەهۆیەوە لە بەشێکی باشووری کوردستان، لە نێویاندا لە قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری، لافاو دروست بوو، زیاتر لە 1000 ماڵ و 12 قوتابخانە زیانیان پێگەیشت.
 
بەگوێرەی دوایین ئاماری (ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەکان)، بەهۆی لافاوەکەی باشووری کوردستانەوە پێنج کەس خنکاون و 19 کەسیش بریندار بوون. هەروەها 394 هەزار و 900 سەر ئاژەڵ، ماسی و پەلەوەر لەنێوچوون و 2 هەزار و 225 ماڵ، 202 ئۆتۆمبێل، 215 دووکان و شوێنکار و 534 پڕۆژەش زیانیان بەرکەوتووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دەستەی مافی مرۆڤ: 500 زیندانی چاکسازییەکان سزای لەسێدارەدانیان هەیە

بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی یاسا و پاراستنی مافی مرۆڤ رایگەیاند، 500 زیندانی لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەن کە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە. ''زۆریی سزادراوان، سیستمی چاکسازیی نێو چاکسازییەکانی خستووەتە ژێر پرسیارەوە.''