عەلی حەمەساڵح بۆ رووداو: یەکێتی و نەوەی نوێ دەیانەوێت لەگەڵ پارتی حکومەت پێکبهێنن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست رایگەیاند، دوێنێ و ئەمڕۆ لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری کۆبوونەوەیان کردووە. ئاماژەی بەوەش کرد، "یەکێتی و نەوەی نوێ دەیانەوێت لەگەڵ پارتی حکومەت پێکبهێنن."
 
دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان؛ عەلی حەمە ساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بۆ عێراق هاوکاری و هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی لەگەڵ لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکان دەکەن.
 
سەبارەت بە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، عەلی حەمەساڵح گوتی، "بڕیارمان وایە ناچینە نێو دەسەڵات لەگەڵ پارتی و یەکێتی. راستە پێمان گوتراوە بۆ رۆشتن لەگەڵ لایەک، بە دڵنیایی ئێمە ئۆپۆزیسیۆن دەبین و ناچینە حکومەت."
 
بە گوتەی بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست، ئەوەی ئەو زانیویەتی، "بەرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نەوەی نوێ دەیانەوێت لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان حکومەت پێکبهێنن،" دەڵێت: ئێمە ناچینە حکومەتی پارتی و یەکێتی و کۆتایی بە ئۆپۆزیسیۆن بهێنین."
 
کۆتایی هەفتەی رابردوو شاسوار عەبدولواحید لە یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی دوای ئازادبوونی لە زیندان چاڵنجی لایەنەکانی کرد و بافڵ تاڵەبانی وەڵامی دایەوە. لە رۆژی شەممە کۆبوونەوەی نەوەی نوێ و یەکێتی لە سلێمانی کرا و بەرەیەکیان بۆ پێکهێنانی حکومەت راگەیاندووە. 
 
بەپێی زانیارییەکانی سەنگەر عەبدولڕەحمان، پێشکێشکاری رووداو، بافڵ تاڵەبانی پەیوەندی بە عەلی حەمەساڵحەوە کردووە و پێی راگەیاندووە دەبێت بچێتە نێو بەرەکەی ئەوانەوە. 
 
عەلی حەمەساڵح جەختی لەوەش کردەوە، پارتی دیموکراتی کوردستانیش بیەوێت زۆرینە دروست بکات، "لەگەڵی نابین."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤی ژمارەیەک شەڕڤانی هەسەدە

هەسەدە هۆشداری لە 'پەرەسەندنێکی مەترسیدار' دەدات

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، سەرەڕای رێککەوتنی ئاگربەست، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سووریا هێرشەکانیان بۆسەر ناوچەکانی عەین عیسا، شەدادێ و رەققە بەردەوامە؛ هۆشدارییش لە "گرژییەکی مەترسیدار" لە دەوروبەری زیندانێکی چەکدارانی داعش دەدات