لە چوار ناوچەی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 1000 ملیم باران باریوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، بڕی بارانبارینی ئەم وەرزەی لە سەنتەری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بڵاوکردەوە. بەپێی ئامارەکان، لە ئیدارەی راپەڕین زۆرترین باران باریوە و لەسەر ئاستی پارێزگاکانیش هەڵەبجە لە پلەی یەکەم دێت.
 
بەپێی راپۆرتێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، بڕی بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان گەیشتووەتە ئاستێکی نموونەیی. هەروەها ئامارەکانی ئەم وەرزی بارانبارینی تاوەکو ئەمڕۆ راگەیاند. 
 
بڕی بارانبارین لە سەنتەری پارێزگاکان بەم شێوەیەیە:
 
هەڵەبجە: 1052.9 ملیمەتر 
سلێمانی: 1038.4 ملیمەتر
دهۆک: 860.7 ملیمەتر
هەولێر: 674.1 ملیمەتر
 
ئامارەکان ئاماژە بەوە دەدەن، لە هەردوو پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی، بڕی بارانبارین 1000 ملیمەتری تێپەڕاندووە. 
 
بڕی بارانبارین لە سەنتەری ئیدارە سەربەخۆکان:
 
لەسەر ئاستی ئیدارە سەربەخۆکان، سەنتەری راپەڕین (رانیە) ریکۆردی زۆرترین بارینی لەسەر ئاستی هەموو هەرێمی کوردستان شکاندووە. بڕی بارانبارین بەم شێوەیەیە:
 
راپەڕین (رانیە): 1193.2 ملیمەتر
زاخۆ: 973.9 ملیمەتر
سۆران: 953.2 ملیمەتر
گەرمیان (کەلار): 516.5 ملیمەتر
 
بەپێی ئەم داتایانە، ئیدارەی راپەڕین بە کۆی 1193.2 ملیمەتر، باراناویترین ناوچەی هەرێمی کوردستان بووە لەم وەرزەدا، لە بەرامبەریشدا گەرمیان کەمبارانترین ناوچە بووە.
 
ئەمڕۆ کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا، بارانبارین لە سەنتەری پارێزگاکان بەمشێوەیە بووە: 
 
هەولێر 6.4 ملیمەتر 
سلێمانی 13.3 ملیمەتر 
دهۆک 27.1 ملیمەتر 
کەرکووک 10.4 ملیمەتر 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی باران بارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

کەشناسی: بارانبارین لە باشووری کوردستان بەردەوام دەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماری بارانی لە 24 کاژێری رابردوودا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، زۆرترین باران لە قەزای مێرگەسۆر باریوە لە پارێزگای هەولێر کە 58 ملیمەترە. بەگوێرەی کەشناسی ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین لە باشووری کوردستان بەردەوام دەبێت.