لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە رووها شەش کیلۆ زێڕ کرایە دیاریی بووک

19-05-2024
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا لە پارێزگای رووها، شەش کیلۆ زێڕ بە دیاری بۆ بووک هات و دەیان هەزار دۆلار و لیرە بەسەر بووک و زاوادا کرا.
 
بازرگانێکی پارێزگای رووها بەناوی محەممەد ئایدنڵک کە سەر بە هۆزی ئیزۆلە، لەگەڵ خانمێک بەناوی ئایشەگول ئاڵتونەر ژیانی هاوژینییان پێکهێنا.
 
ئاهەنگەکە لە هۆڵێکی تایبەتی رووها بەڕێوەچوو، سەدان کەس لە بازرگانان و کەسایەتییەکانی ناوچەکە و تورکیا ئامادەی بوون.
 
لەکاتی گەیشتنی بووک و زاوا، ئامادەبووان دۆلار و لیرەی تورکییان بەسەر بووک و زاوادا باراند. تیپی هونەری زووتر ئامادەکارییان کردبوو و 10 لە کارمەندانیان تەرخان کردبوو بۆ هەڵگرتنەوەی پارەکان؛ چونکە ئەو شوێنەی بووک و زاوا پێیدا تێدەپەڕین، بە پارە داپۆشرابوو.
 
لەکاتی دیاریشدا ئامادەبووان کەوتنە کێبڕکێ بۆ پێشکێشکردنی زیاترین زێڕ. کۆی گشتی، شەش کیلۆ زێڕ کرایە دیاری بۆ بووک و زاوا. ئەمە لە میدیای تورکیادا دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.
 
پێشتریش چەندین جار لە ئاهەنگی بووک گواستنەوەی هۆزە کوردییەکان، بەتایبەتی لە جۆلەمێرگ، رووها و چەند شارێکی دیکەدا پارە و زێڕێکی زۆر بەخشراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گرانبوونی ئاژەڵ راستەوخۆ نرخی گۆشتی گرانکردووە

نرخی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە؛ کیلۆیەک گۆشتی بەرخ گەیشتە 22 هەزار دینار

نرخی ئاژەڵ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کردووە. ئێستا جووتێک مەڕی زاو بە 1 ملیۆن و 100 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو نرخی هەمان جووتە مەڕ لە دەوروبەری 800 هەزار دیناردا بوو.