بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیا ئاگر لە سنووری دوو گوندی ئامێدی کەوتووەتەوە

19-06-2024
ناسر عەلی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکەوە، ئاگر لە زەویی گوندەکانی کانێ و سگێرێ لە بناری چیای مەتین لە ئامێدی کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.
 
نزار سەرگەلی، موختاری گوند بە رووداوی گوت، ئاگرەکە لەدوای نیوەڕۆی دوێنێوە کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە. بەهۆیەوە سەدان داری دارستان و نێو باخی هاونیشتمانییان لەو دوو گوندە سووتاون.
 
بە گوتەی ئەو موختارە، ناوچەکە شاخاوییە و کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە ئاسان نییە، دانیشتووانی ئەو گوندانە لە هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، چونکە تیمەکانی بەرگریی شارستانی ناتوانن بچنە ئەو ناوچانە.
 
دوو ساڵە بەهۆی ئۆپەراسیۆنی تورکیا و جێگیرکردنی هێزەکانی لە سنووری سگێرێ لە ئامێدی، بەردەوام شەڕ و ئاڵۆزی لەو سنوورە هەیە. تاوەکو ئێستا بەهۆی ئەو شەڕەوە شەش جار ئاگر لە زەویی ئەو گوندانە کەوتووەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی هێرشێکی دژ بە سنووری هەولێر

کەنەکە: هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان پێشێلکردنی یاسای نێودەڵەتییە و ئەرکی بەغدایە رایبگرێت

کەنەکە رایگەیاند، رۆژهەڵاتی کوردستان لەنێو ئاگری شەڕدایە و مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخەکە "هۆشیاری" دەوێ. دەشڵێت، بۆردوومانکردنی هەرێمی کوردستان پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و ئەرکی حکومەتی عێراقە "رێگە نەدات هیچ گرووپێکی چەکدار لە رێگەی شەڕی وەکالەتەوە هەرێمی کوردستان بکاتە ئامانج".