لە 7 رۆژدا 11 هەزار هاونیشتمانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە گەڕاونەتەوە

19-06-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
نیشانەکردن جەنگی ئێران و ئیسرائیل
A+ A-

 رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، لە دوای جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، زیاتر لە 11 هەزار گەشتیار لە دەروازەکەوە گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان.
 
رۆژی پێنجشەممە، 19ـی حوزەیرانی 2025، سیروان حوسێن، گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە 13ـی حوزەیرانەوە، هاونیشتمانییان بە لێشاو گەڕانەوە هەرێمی کوردستان، کە بۆ گەشت چووبوونە ئێران."
 
بە گوتەی سیروان حوسێن، پێش جەنگ چوونی گەشتیاران بۆ ئێران زۆر زیادی کرد، بەڵام زیاتر لە 11 هەزار گەشتیار لە 13ـی مانگەوە تاوەکو ئێستا گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان.
 
سێ دەروازەی فەرمی و نێودەوڵەتی لەنێوان هەرێمی کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان هەن؛ پەروێزخان و باشماخ لە پارێزگای سلێمانی و حاجی ئۆمەران لە پارێزگای هەولێر.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو ژنە دەڵێت، خاوەنی کەناڵەکە پارەی خواردووە

چیرۆکی ژنێک لەگەڵ بەرنامەیەکی خێرخوازی: بنوزێوە و بگری بۆ ئەوەی هاوکاریت بکەن

لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزان، دیاردەی بەرنامەی خێرخوازی لە کەناڵە نێوخۆییەکاندا زیاد دەکات، بەڵام لە پشت کامێراوە، هەندێک جار چیرۆکی جیاواز هەیە. نێرگز کەریم، (ناوێکی خوازراو)، ژنێکی دانیشتووی هەولێر، چیرۆکی خۆی بۆ رووداو دەگێڕێتەوە، کە چۆن لە بەرنامەیەکی خێرخوازیی یەکێک لە کەناڵە ناوخۆییەکاندا، بووەتە قوربانیی سیناریۆیەک.