درۆنێک لە گوندێکی سنووری تەقتەق کەوتەخوارەوە

19-06-2025
مالیک محەممەد
نیشانەکردن جەنگی ئێران و ئیسرائیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

درۆنێک لە گوندێکی ناحیەی سێگردکانی قەزای تەقتەق کەوتە خوارەوە و بەشێک لە پووش و پاوانی گوندەکەی سووتاند.
 
ئاسۆ مستەفا، بەڕێوەبەری ناحیەی تەقتەق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "نزیک کاژێرێک پێش ئێستا، درۆنێک لە دەشتاییەکانی سنووری گوندی تازەدێی ناحیەی سێگردکان کەوتە خوارەوە."
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری ناحیەی تەقتەق، "درۆنەکە خۆی کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نازانرێت لەکوێوە ئاراستە کراوە و لایەنە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە."
 
هاوکات عەمید گۆران ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانیی کۆیە بە رووداوی گوت، "بەهۆی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەوە، ئاگر لە بەشێک لە پووش و پاوانی گوندی تازەدێ کەوتەوە، بەڵام هەر زوو لەلایەن هاونیشتمانییان و تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنترۆڵ کرا."
 
عەمید گۆران گوتیشی، "کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە و شوێنی کەوتنەکەی دوورە لە ئاوەدانییەوە."
 
ناحیەی سێگردكان کە هاوسنوورە لەگەڵ ناحیەی تەقتەق؛ هەردوو ناحیەکە دەکەونە سنووری کارگێریی قەزای کۆیە.
 
@rudaw.official

لە کامێرای چاودێرییەوە بیبینە؛ ساتی کەوتنەخوارەوەی درۆنێک لە سنووری کۆیە کە ئاگرێکی گەورە دەکاتەوە تاوەکو ئێستا نازاندرێت کە درۆنەکە سەر بە چ لایەک بووە

♬ original sound - Rudaw

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر

فڕۆکەخانەی هەولێر: شەوی رابردوو 38 گەشت دواخران

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەڵێت، شەوی رابردوو بەهۆی تەمەوە 38 گەشت بۆ ئەمڕۆ دواخران. کەشناسێکیش بە رووداوی گوت، "پێشبینی دەکرێ ئەمشەو تەنیا لە دەشتی هەولێر تەم هەبێت."