ئەوقافی سلێمانی: هەوڵێك هەیە بۆ گەڕاندنەوەی مامۆستا فاتیح شارستێنی بۆ گوتاردان

19-07-2025
ئاسۆ سەراوی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی رایگەیاند، هەوڵێك هەیە بۆ گەڕاندنەوەی مامۆستا ‏فاتیح شارستێنی بۆسەر مینبەر ‌و چارەسەركردنی كێشەكەی.‏
 
عەباس خدر، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی ‏راگەیاند، مامۆستا فاتیح شارستێنی لە مزگەوتی عومەر حەمەعەلی لە ‏پیرەمەگروون میلاك بووە، داواكارییەكی پێشكێش كردووە بگوازرێتەوە بۆ ‏مزگەوتی ئەحمەد حاجی عەلی، بەڵام داواكارییەكەی لەلایەن وەزارەتی ‏ئەوقافەوە رەتكراوەتەوە.
 
بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، "ئێستا لە هەوڵی ئەوەداین ‏ئەو كێشەیە چارەسەر بكەین، میلاكەكەی مامۆستا فاتیح بگوازینەوە بۆسەر ‏مزگەوتێكی دیكەی شاری سلێمانی."
 
مامۆستا فاتیح شارستێنی پێشتر لە شارۆچكەی پیرەمەگروون گوتاربێژ بووە، دواتر بۆ ماوەیەك چووەتە شاری هەولێر و لەكاتی گەڕانەوەی بۆ سلێمانی لە ‏چەند مانگی رابردوودا لە مزگەوتی ئەحمەد حاجی عەلی گوتاربێژ بووە؛ هەفتەی ‏رابردوو روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە ‌و رایگەیاند، چیدی لە‌و مزگەوتەوە ‏گوتار پێشکێش ناكات و لە ماڵی خۆیەوە گوتارەكانی تۆمار‌ و بڵاودەكاتەوە.‏
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە